بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك: لە ئێستادا دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە

  2020-06-17  | 
دهۆک
نزار عیسمەت بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك، دواین پەرەسەندنەكانی كۆرۆنای لە شارەكە راگەیاند و دەڵێت دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و هێشتا لە پلانی A داین بۆ روبەڕبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

نزار عیسمەت بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك تا ئێستا ۱۳۵ كەس لە سنوری پارێزگای دهۆك تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و لە ئێستادا ۸۸ یان بەتەواوی چاكبوونەتەوە و و تەنها ٤۷ تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و ئەوانیش دۆخی تەندروستییان جێگییرە .

لەبارەی پشكنینەكانەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك وتیشی تا ئێستا ۲۳هەزار و ۹۵۸ پشكنینیان ئەنجامداوە وە لەهەمان كاتیشدا ۷ هەزار و ۵۵۷ كەس تا ئێستا كەرەنتینكراون لەوانەش لە ئێستا دا تەنها ۷۱۸ كەس لە كەرەنتینەكاندا ماونەتەوە كە بەسەر ۲٤ شوێنی كەرەنتینكردندا دابەشكراون .

عیسمەت وتیشی ، تیمەكانیان لە خالەسنووریەكان بە وردی چاودێری هاتووچۆ دەكەن وە بەبەردەوامی پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنەوە ناو پارێزگاكە .

ناوبراو لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەكەی دا وتی، ئەوان وەكو تەندروستی دهۆك و ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكە تا ئێستاش لە پلانی A دان و توانیوویانە بە باشی ڕوبەڕووی زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە لە پارێزگاكە . 

دەشڵێت ئەگەر بەو شێوەیە خەڵك پابەند بن بە ڕێنمایەكانەوە پێدەچێت هەر لە پلانی A دا بمێننەوە و بتوانن رێگری بكەن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە پارێزگای دهۆك . 


ڕیکلام