ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەرزبوەوە

  2021-02-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە 24 كاتژمێری رابردوودا 70 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكەش گەیشتە 3489 كەس.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیاندراوی 24 كاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 4862 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و تیایدا 70 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆمارکراوە.

لە ماوەی رابدردوو ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە دەوروبەری 50 کەسی رۆژانەدابوو، بەڵام ئەمڕۆ ئامارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە هەر لەو ماوەیەدا 105 تووشبوو چاكبوونەتەوە، دوو تووشبووی ڤایرۆسەكە لە شاری هەولێر و سلێمانی گیانیان لەدەستداوە. 

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تا ئێستا 106 هەزار و 527 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لە نێویاندا 101 هەزار و 629 كەس چاكبوونەتەوە و3489  كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام