هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەئێران دەستیپێکرد

  2021-02-09  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی ئێران ئەمڕۆ بەفەرمی هەڵمەتی کوتاندی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڤاکسینی "سپۆتنیک"ی ڕوسی دەستپێکرد، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی لەسەر دروستکردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، کوڕی وەزیری تەندروستی وەک یەکەم کەس ڤاکسینەکەی وەرگرتووە.

یەکەم کاروانی ڤاکسینی سپۆتنیک لەڕوسیاوە لەڕۆژی ٤ی ئەم مانگە گەیشتووەتە ئێران و دوای ٥ ڕۆژ لە گەیشتنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینەکە دەستیپێکرد.

بەگوێرەی بەیاننامە و سەرژمێری فەرمی ئێران، تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ژمارەی ئەو کەسانەش کە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، نزیکبووەتەوە لە ٦٠ هەزار کەس.



ڕیکلام