ڕێبوار سیوه‌یلی
بەشی دووەم؛
پێشەكی: پێویستە نەوەی ئێستا بە شارستانییەتی كورد ئاشنا بكرێتەوە، بۆ ئەوەی بە هووشیارییەوە شانازی پیوە بكات، یان دانایانە ڕەتی بكاتەوە. لە نەزانییەوە ڕەتكردنەوەی و لە نەزانییەوە شانازی پێوەكردنی هەمان ئاستی سفری ڕۆشنبیرین ..
1-وشه‌ی شارستانییه‌ت، یان مه‌ده‌نییه‌ت و كۆمەڵگەی هاوڵاتیی (له سیڤیله‌وه)، "وشه‌یه‌كی گشتگرهوهیه بۆ وه‌سفكردنی قۆناغه‌كانی كۆمەڵگەیه‌ك، كولتوورێك و ژیانی مادیی، ته‌كنه‌لۆژی، هزری و ڕۆشنبیری، ڕێكخراوه‌یی، سیاسیی و ئاكاری و هتد ."(http://denstoredanske.dk/). هه‌رچه‌نده له‌م مانایه‌ی وشه‌ی شارستانییه‌تدا، وشه‌كه به واتای "به‌رزترین" ئاستی كولتووری له ئاست "نزمترین" ئاستدا به‌كار هاتووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه ته‌نانه‌ت له "نزمترین" ئاسته‌كانی شارستانییه‌تیشدا، كولتوور و ژیانی مادیی، ته‌كنه‌لۆژی، زانستی، هزری و ڕۆشنبیری هەن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ كۆمەڵگەیه‌ك و قۆناغێكی شارستانیانه نییه به‌بێ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌بێ بوونی ئاكارێكی په‌یڕه‌وكراو تیایدا .
٢ -له‌لایه‌كیتره‌وه، هیچ كۆمەڵگەیه‌كی خاوه‌ن شارستانییه‌ت نییه ئه‌گه‌ر تیایدا زمان، مێژوو، ئه‌فسانه، ئایین، نه‌رێته‌كان، هونه‌ره‌كان و وێناكردنێكی تایبه‌ت بۆخۆی نه‌بێت، كه پنتی پێكه‌وه به‌ستنی ئه‌و مرۆڤانه‌یه خۆیان له‌ناو ئه‌و بازنه شارستانییه‌ته‌دا ده‌بیننه‌وه و خۆیانی تێدا پێناسه ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له چوارچێوه‌ی تیۆریكدا، بۆ نمونه له‌لای (هانتینگتۆن) شارستانییه‌ته‌كان بۆ چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك پۆلێن ده‌كرێن، (وه‌ك: شارستانییه‌تی خۆرئاوایی، كۆنفسیۆسی، ژاپۆنی، ئیسلامی، هیندۆسی، سڵاڤی، ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئه‌فه‌ریقی ..) (https://www.dr.dk/) ، به‌ڵام ئه‌م پۆلینكردنه و پاش و پێشخستنیان و ئه‌و شارستانیهتانهش ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته پۆلینكراوانەوە، ناكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی پێناسه‌كه‌وه. چونكه وه‌ك بینیمان بنه‌ماكانی شارستانییه‌ت په‌یوه‌ستن به بوونی مرۆییه‌وه كه له كۆمەڵگەكاندا ده‌ژین و كۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان هه‌یه پێناسه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. به مانایه‌كی دی، هیچ كۆمەڵگەیه‌كی مرۆییمان نییه ئه‌گه‌ر شێوازێكی ژیانی كولتووری، سیاسی، ته‌كنه‌لۆژی و ئه‌خلاقی خۆی نه‌بێت، كه له‌ناو میژووییهكی تایبه‌تدا و له چوارچێوه‌ی ئه‌و زمانانه‌دا كه گوزارشی لێده‌كه‌ن، وێنایه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر خۆی به‌رهه‌م نه‌هێنابێت كه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئاكارێكی تایبه‌تیشه .
-3من له شارستانییه‌ت له هیچ كۆمەڵگەیه‌ك و له‌لای هیچ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، وه‌ك به‌رهه‌مێكی چینێكی باڵا و هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵ، تیناگه‌م. هێنده‌ی ئه‌وه شارستانییه‌ت، له هه‌ر ئاستێكیدا به به‌رهه‌می خه‌ڵك و گشت چین و توێژه‌كانی كۆمەڵگەیه‌كی دیاریكراو تێده‌گه‌م، كه له ڕابردوو و ئێستادا به‌و شێوه‌ی ژیان و ته‌گبیره‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان ده‌یگرنه به‌ر، ئاستێك له شارستانییه‌ت بەرهەمده‌هێنن. بیرۆكه‌ی شارستانییه‌ت و به‌ستنه‌وه‌ی به ده‌سته و چینێكی تایبه‌ته‌وه، بیرۆكه‌یه‌كه هه‌وڵ و خه‌باتی گشت خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی كولتووری، مادیی و ڕۆحیی خۆی، پشتگوێ ده‌خات و ئه‌مه‌ش جۆرێكه له په‌راوێزخستنی هێزه جۆربه‌جۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان .
4 -ئه‌م بیرۆكه‌یه له بنه‌مادا، تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌مان له‌سه‌ر شارستانییه‌ت ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕامانبهێنێ له‌سه‌ر ستایشكردنی شێوه‌ژیانی ده‌سته‌یه‌ك و چین و توێژێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كئه‌وه‌ی ئه‌مانه به‌ته‌نیا پسپۆڕی دروستكردنی شارستانییه‌ت بن.. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هه‌موو چین و توێژه‌كان و كه‌سانیی جیاواز له‌و چین و توێژانه، پێكڕا و هه‌ر یه‌كه له‌لای خۆیه‌وه، به‌شدارییه‌كی مێژوویی و هه‌نووكه‌یی له به‌رهه‌مێهنانی شارستانییه‌تدا ده‌كات. مادامه‌كی ناتوانین ژیانی مادیی، ڕۆحی، كولتووری، ئابووریی و سیاسی، ببه‌ستینه‌وه به ته‌نیا ده‌سته‌بژێرێكه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سه‌كان و چین و توێژه‌كان خاوه‌ن ژیانێكی له‌و جۆره‌ن، ئه‌وه ناشتوانین شارستانییه‌ت ته‌نیا وه‌ك به‌رهه‌می ده‌سته و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بزانین، ئه‌گه‌ر تێكڕای كه‌س و چین و توێژه‌كان و كۆی ئه‌و چالاكیانه‌یان كه به‌شداریی ڕاسته‌وخۆیان له دروستكردنی ئاستێكی شارستانییه‌تدا هه‌یه، له‌به‌ر چاو نه‌گرین ..
٥-ئه‌و گوتاره‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا شارستانییه‌ت بكاته چالاكییه‌كی تایبه‌ت به چینێكی تایبه‌ت، گوتارێك بوو له بنه‌مادا خزمه‌تی به چینی بۆرژوازیی ئه‌ورووپاییه‌وه ده‌كرد، به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به دواوه، كه ورده ورده ئه‌م چینه خه‌ریك بوو ڕابه‌رایه‌تی كۆمەڵگە بگرێته ده‌ست. به‌ستنه‌وه‌ی شارستانییه‌ت به‌و تێگه‌یشتنه‌ی گوایه به‌رهه‌می ده‌سته‌بژێرێكی خاوه‌ن كولتووری باڵایه، له بناخه‌وه ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه، كه پێمان ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی چینی بۆرژوازیی له ئه‌وروپا ده‌هاته سه‌ر سه‌كۆی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان، ده‌سته و چین و توێژه‌كانیتر به‌سه‌ختی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاستێكی دیكه‌ی شارستانییه‌ت تێدەكۆشان، كه چینی بۆرژوازیی ده‌كرده چینێكی مشه‌خۆر به‌سه‌ر ڕه‌نج و تێكۆشانی خه‌ڵكی عاممهوه. ئه‌مه له فه‌لسه‌فه، زانست و سیاسه‌تیشدا هه‌ر ڕاسته و پێشئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك، گرووپێك و كه‌سانێك له‌و بوارانه‌دا وه‌ك خاوه‌ن فه‌لسه‌فه، مرۆڤی دانا و سیاسیكار ده‌ربكه‌ون، هه‌میشه عاممه‌ی خه‌ڵك له ئاستێكی تایبه‌تدا و به‌شێوه‌یه‌كی پێش فه‌لسه‌فیانه، پێش زانستیانه و پێش سیاسیانه، سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و زانستیان به‌رهه‌م هێناوه ..
٦- لێره‌وه‌یه، وه‌ك چۆن ده‌توانین باسی شارستانیه‌تی ئه‌ورووپی بكه‌ین، ئاواش ده‌توانین باسی شارستانییه‌تی كوردستان بكه‌ین، چۆن ده‌توانین باسی ته‌كنه‌لۆژی له شارستانییه‌تی ئه‌وروپاییدا بكه‌ین، ئاواش ده‌توانین باسی ته‌كنه‌لۆژی له شارستانیه‌تی كوردستانیدا بكه‌ین و به‌و جۆره. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر تهكنهلۆژیمان ته‌نیا نه‌به‌سته‌وه به جۆره‌كانی مۆبایل و ئامێره پێشكه‌وتووه دیجیتاڵییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌ش تێگه‌یشتباین كه ته‌نانه‌ت دروستكردنی خشتی قوڕیش له هه‌مان كاتدا كه جۆرێكه له ته‌كنه‌لۆژیا، ئاواش ئاستێكی ئیستاتیكی، زانستی، ئه‌ندازیاری، ته‌ندروستی و تهلاسازیانهی شێوه‌ژیانی میلله‌تێك په‌رچ ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونیانه وه‌ك زانست و مههارهتێك، بۆخۆی جۆرێكی ته‌كنه‌لۆژیایه. بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هیچ گومان لە شارستانیبوونی میللەتی ئێمە نییە، چونكە ئەگەر وا بوایە ئێستا كۆمەڵگەیەكمان نەدەبوو بەناوی كۆمەڵگەی كوردی و مرۆڤی كورد هه‌رچه‌نده ده‌بێت چه‌مكی كۆمەڵگە زیاتر توێژینه‌وه‌ی لێبكرێت و تایبه‌تمه‌ندی و ئامانجی هاوبه‌شی هه‌نووكه‌یی و داهاتوویی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
7 -له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مانای یەكەمی وشەی شارستانییەت، بوونی میللەت و كۆمەڵە مرۆیەك و كۆمەڵگەیەكمان بەبیر دەخاتەوە، كە تیایدا هاووڵاتیان ئامادەیی كردەییان لە پرۆسەی خۆ بەڕێوەبردندا هەبێت بەبێ ئەوەی بۆ ئەمكارە پێویستییان بە سووپایەك هەبێ. شارستانییه‌ت هه‌ر ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به‌بوونی دامه‌زراوه و كتێبه ئاسمانی و مژده میتافیزیكییه‌كانه‌وه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی پێش دامه‌زراوه‌یی و پێش میتافیزیكیانه‌ی ئایینی و سیاسییه. شارستانییه‌ت سیحیری ته‌گبیری گرووپه مرۆڤییه‌كانه له مانه‌وه‌یاندا له‌ناو مێژوودا و عهمارێكه هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیی و پێویستیانه‌ی تێدایه كه بۆ دروستكردنی دامه‌زراوه و بڕوا و مژده‌یه‌ك پێویستن و مانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ناو مێژوودا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. به‌م مانه‌یه‌ش شارستانییه‌ت شتێكه پێویسته مرۆڤ له ژیان و مێژوو و توانایی خۆیدا كه ئه‌و مانه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووه، بیدۆزێته‌وه‌و خۆی له‌سه‌ره‌وه بینا بكات بۆ داهاتوو .
8-شارستانییه‌ت په‌یوه‌سته به‌بوونی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆمان ببه‌ستین به ئاستێكی ستانداردی شارستانییه‌ته‌وه له‌لای نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، یان كۆمه‌ڵه مرۆیه‌كی هه‌ڵبژارده، كه وه‌ك پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی گشت فۆرم و ئاسته‌كانی دیكه‌ی شارستانییه‌ت به‌كاری بهێنین. شارستانییه‌ت و شارستانیبوون، په‌یوه‌ستن به بوونی مرۆیی و سرووشتی ئه‌و كۆمەڵگەیهوه، كه ئه‌و مرۆڤانه تیایدا كاروباری ژیانی خۆیان ڕێكده‌خه‌ن و ته‌گبیری ژیانیان به‌هۆیه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. شارستانییه‌تێكی یه‌كینه و نمونه‌یی و پێوه‌ر كه هیچ خه‌وشێكی نه‌بێت و پاكژ و په‌تی بێت، له ئارادا نییه و نه‌بووه. هه‌روه‌ك چۆن میلله‌تێكمان نییه له‌و كاته‌دا كه چینێكی تایبه‌ت و كه‌سانێكی ده‌سته‌بژێر سه‌رقاڵی دروستكردنی شارستانییه‌ت بووبن، خه‌وتبێت، ئاواش چنێكی تایبه‌تمان نییه كه له‌و كاته‌دا ده‌سته‌بژێرێك سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی كولتوورێكی باڵای شارستانیانه بووبن، ئه‌و چینه خهوبردبێتییهوه. ئه‌گه‌ر شارستانییه‌تی میسر به به‌رهه‌می ده‌سته‌ی باڵای حاكمه فیرعه‌ونییه‌كان بزانرێت، ئه‌وه ڕۆڵی كرێكار و كۆیله و جوتیار و پیشه‌ییه‌كان، له‌م شارستانییه‌ت بكه‌ینه ده‌ره‌وه، هیچی لێنامێنێته‌وه. بۆیه هه‌موو ئه‌و ئاست و فۆرم و پێگه شارستانیانه‌ی له ئێستادا و له ئه‌نجامی بهراووردكارییهوه، ههناسهساردیمان له ئاست نه‌بوونی شارستانییهتییهتێك بۆ خۆمان بۆ ده‌هێنن، دیوێكی ناشارستانی و دزێویان هه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌ی واڵته‌ر بنیامین پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه نووسیبووی: له پشت هه‌موو شارستانییهتێكهوه جۆرێك له به‌ربه‌ریزم و سته‌مكاری هه‌یه .
9 -نۆربێرت ئیلیاس (1897-1990)، ئه‌وه‌ی ڕوونكردۆته‌وه، ئه‌ورووپاییه‌كان كه له ئێستادا به خۆیان ده‌ڵێن: شارستانی، هه‌میشه به‌مجۆره‌ی ئێستا نه‌بوون و وشه‌ی شارستانییه‌تیش هه‌مان مانای له ژیانی ئه‌واندا نه‌بووه و به‌و جۆره‌ش ڕه‌فتاریان نه‌كردووه كه پێی بگوترێ شارستانییانه. ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی ئه‌ورووپایی ببه‌ینه‌وه بۆ سه‌رده‌مانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، شتگه‌لێكی ئه‌وتۆ ده‌بینێت كه له‌مڕۆدا و له كۆمەڵگەكانی دیكه‌دا هەن، كه ئه‌وروپاییه‌كان پێیانده‌ڵێن "ناشارستانی". (پهلوان: 199، ص: 24-25 ).
بۆیه خۆبه‌ستنه‌وه به هێنانه‌وه‌ی نمونه له شوێنه‌كانی دنیا و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رز بۆ شارستانییه‌ته‌كه‌یان، جگه له‌وه‌ی ده‌مانخاته پێگه‌یه‌كی نزمه‌وه له ئاستیاندا، ئاواش ئه‌و شارستانییه‌تانه‌ی ئێمه له‌م ههنووكهیهدا به به‌رز و پێشكه‌وتوویان ده‌زانین، جگه له‌وه‌ی بیانكه‌ینه ئامراز بۆ شكاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی شارستانیانه‌ی خۆمان، هیچ یارمه‌تییه‌كی دیكه‌مان ناده‌ن .
10یاسای گشتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان خاوه‌نی شارستانییه‌تی خۆیانن، به‌ڵام ئه‌م شارستانییه‌تانه لێكدی جیاوازن و پێگه و ئاستی جیاوازیشیان هه‌یه. هیچیان ستاندار و پێوه‌ر نین بۆ ئه‌وانیتر، به‌ڵام هه‌موویان سه‌رچاوه‌ن بۆ (لێوه‌فێربوون)، (گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون) و (په‌یوه‌ندیی به‌ستن) له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، كه ئه‌وه‌ش سێ بنه‌مای مێژوویی شارستانییهتهكانن. بهراووردكردنی شارستانییه‌ته‌كان به یه‌كتری، شتێكی جه‌وهه‌ریمان له‌سه‌ر باشیی و خراپی هه‌ندێكیان و پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنی هه‌ندێكیتریان ناده‌نێ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بهراووردانه له ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندمان ده‌كه‌ن و هانمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین: كامه گرووپه مرۆییه و له چ بوارێكی شارستانیانه‌دا هه‌نگاوی ناوه، تا ئێمه بیكه‌ینه پێشنموونه بۆ گرتنه به‌ری هه‌مان هه‌نگاو له‌و بواره‌دا كه ئێمه كێشه و كهمییمان تێیدا هه‌یه، كورتمان هێناوه و هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌وان .
١١-به مانایه‌كی دی، بهراووردهكان بۆ ئه‌وه‌ن تا ئێمه سوود له هه‌نگاوی ئه‌وانیتر وه‌ربگرین تا بگه‌ینه ئاستی ئه‌وان و لێیانه‌وه فێر ببین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی شارستانیانه‌ی ئه‌وانیتر به‌كار بهێنین بۆ شكانه‌وه‌ی شارستانییه‌تی خۆمان، وەكئەوە هەندێ دژە كورد دەكەن و لاساییكەرەوە كوردەكانیش قسەكانیان دەڵێنەوە.. شارستانییه‌ت شتێكی میتافیزیكی، خودابه‌خش و دیارییه‌كی ئاسمانیی نییه، به‌ڵكو به‌ری ڕه‌نجی ئه‌قڵیی، هزری و ئه‌زموونیی نه‌وه مرۆییه‌كانه له میانه‌ی مێژوودا بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیه‌كی باش، مرۆڤێكی خاوه‌ن كارامه و توانایی، كه بیركردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی سهرمهشقییهتی بۆ خۆ دروستكردن، نه‌ك ته‌قوا و په‌رستنی له ئاست خودا و ئاسمانه‌كاندا .
12-به‌مجۆره‌ش، شارستانییه‌تیش له گۆڕان به‌ده‌ر نییه و ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆدا به ئاستێكی شارستانییانه ده‌ژمێردرێت، له قۆناغ و ڕۆژگارێكی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌مان به‌های نامێنێت. ڕۆژگارێك قرقێنه لێدان و به‌ڵغه‌م فڕێدان و میز و پاشهڕۆكرن له شوێنه گشتییه‌كان و نانخواردن به ده‌ست و سڕینه‌وه‌ی چڵمی لووت به سه‌رده‌سته كراس و به‌رۆك و خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان له هه‌مان ده‌فردا، به‌شێك بوون له ئه‌ته‌كێتی شارستانییانه، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێكی زۆری مرۆڤایه‌تی له‌م شێوازانه دوور كه‌وتۆته‌وه‌و بگره وه‌ك شتێكی نا ته‌ندروست ده‌ژمێردرێن (هینش: 2010، ص: 16).
تێبینی :
لەگەڵ ئەم وتارەدا، شاكارێكی دیكەی هونەرمەندی كوردی دیاربەكری: زەهرە دۆغان دەبینیت.