پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی هەڵاتووی دەستگیرکرد

  2021-02-13  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەراتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە. کە تەقەی لەهاوڵاتیەک کردبوو، برینداری کردبوو و دواتر هەڵاتبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەڕۆژی ٢٣/١٠/٢٠٢٠ تۆمەتبار (س،خ،س)لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٧ لەنزیک سەنتەری فۆریو لەشاری سلێمانی، هاوڵاتیەکی بەفیشەک بریندار کردوو هەڵات دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، کەشف و هێڵکاری کراو هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕووداوەکە کرایەوە .

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکرد بۆدۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەهاوکاری ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنراوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەست گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



ڕیکلام