تورکیا.. بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە پەکەکەدا 718 کەس دەستگر کران

  2021-02-15  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٧١٨ کەسیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە) ژمارەیەکیان لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانن.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، یەکەکانی دژە تیرۆری سەر بە دەزگای ئاسایش نیزکەی ٤٠ ئۆپراسیۆنیان لە ٨١ ناوچەی جیاجیای تورکیا ئەنجامداوە، بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت سەر بە پەکەکە بن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپراسیۆنەکاندا ٧١٨ تۆمەتبار دەستگیر کراون، لەناویاندا ژمارەیەکیان لێپرسراوانی پارتی دیموکراتیکی گەلانن، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا تۆمەتباری دەکات بە ڕووی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنانە لە ناوخۆیی تورکیا، دوای کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیایە بۆ سەر چیای گارە، کە پەکەکە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا تێکشکاوە، دوێنێش وەزارەتی بەرگری تورکیا کۆتایی هێنا بە ئۆپراسیۆنەکەی گارە.



ڕیکلام