ئەردۆغان: لەو شوێنانە دەمێنینەوە کە چووینەتە ناوی

  2021-02-16  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پەکەکە بەردەوام دەبێت و لەوشوێنانەش دەمێنینەوە کە چووینە ناوی لە هەرێمی کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویکردەوە، لە قۆناغی داهاتوودا بازنەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لەدژی پەکەکە فراوانتر دەکەن لەو ناوچانەی کە بوونەتە مەترسی لەسەریان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ناوچانە دەمێننەوە کە چوونەتە ناویەوە و بەگوێرەی پێویست ئاسایشیان لەو ناوچانە دروستکردووە کە چوونەتە ناوی.

لەلایەکی ترەوە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی (چنگی هەڵۆی -٢) لە باکوری عێراق بەردەوامە و بە بێ هیچ پشیتوانی و پەیوەندییەک ئەنجامدراوە و لەو بەڕی نهێنیدا ئامادەکاری بۆ کراوە.

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئیستا ئۆپراسیۆنەکە بە قوڵایی ٣٥ کیلۆمەتر و بێ هیچ کۆمەکێکی هێزی پیادە چووەتە ناوەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، ئۆپراسیۆنەکە بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانەکانمان بەڕێوەدەچێت و ئامانجەکانیش زۆر  بە وریاییەوە ئامانجەکانی هەڵدەبژێرێت بۆ بەدوورگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەر زیانێک.



ڕیکلام