هێمن عوسمان عەبدوڵڵا
"ئه‌گه‌ر شێر بیتوانیبایه قسه بكات، لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتین "
"فینگنشتاین "
.
زانستكاری به‌ریتانی "جیم باگۆت" له پێشه‌كی كتێبی "Origins" پرسیویه‌تی "چۆن ده‌زانین مرۆڤین" پرسیارێك؛ له فۆڕمدا ساده و سواو، ئاسان و تڕۆهات دێته زه‌ین. وه‌ڵام و بیرلێكردنه‌وه له ناوه‌ڕۆكی "چۆن زانینی مرۆڤ بوون" ئاڵۆزی و پێچ هه‌ڵپێچ گه‌لێكی زۆری دێته ڕێگه، ئاراسته‌ی شۆڕبوونه‌وه به شوێن ماناكه‌یدا؛ به یه‌ك هێڵی دروستدا ناڕوات و، په‌لكێشی لاڕێی جیاوازده‌بێت. ده‌روازه‌ی هه‌ر وێستگه‌یه‌كی كایه جیاوازه‌كانی وه‌ك " دین، كۆمه‌ڵناسی، زانست، فه‌لسه‌فه‌و، ئه‌ده‌ب و ... ئه‌وانی دیكه" بۆ ڕاكێشانه ناو قوڵایی تێزه‌كانی و پێدانی جوانی و ڕه‌ونه‌ق به خودی ئه‌و زانست-یاخود ئه‌و بابه‌ته‌ی كار له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كات، به‌هایه‌كی دیاریكراوی به باڵای مرۆڤ بوون و چۆنیه‌تی زانینه‌كه‌یدا كردووه. به‌خاتری سه‌رنجڕاكێشان و هه‌ندێكجاریش فه‌زڵ دان و هه‌ژموونگه‌ریی به‌سه‌ر كایه‌كانی دیكه‌دا؛ وه‌ك چۆن له قورئاندا نوسراوه "وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ " ئه‌مه وه‌ك گوزاره‌یه‌ك؛ وه‌ك پێدروای به‌هایه‌كی گرنگ به مرۆڤ و، چۆنیه‌تی بوون و زانینه‌كه‌ی. جیاكردنه‌وه و ڕووكردنه ئه‌و ده‌سته‌واژه و پشتكردنه مه‌جاله‌كانی دیكه، تا دڵنیاییه‌ك بۆ مرۆڤ دروست بكات كه‌سی دیكه و له جێیه‌كی دی له‌وه باشتر ناڵێت .
.
له دۆخی عه‌وامگه‌رێتی و باره كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كه‌یدا هێندێك وه‌ڵامی حازر به‌ده‌ست و كۆ- تێگه‌یشتنێكی ده‌سته‌جه‌معی و، نه‌ختێك دروست بۆئه‌م پرسه ده‌گوترێت بۆوێنا " ویژدان، ئیحساس، قسه‌كردن، سۆز و .... چه‌ندانی دیكه" سیما و كرده‌ی مرۆڤبونمانه بۆ دروستكردنی وه‌ك: خود- جیاكارییه‌ك به‌به‌راورد به شمه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ر نیشانه‌گه‌لێكی سه‌ره‌تایی مرۆڤ بوونن. به‌ڵام تێڕامان و ده‌ربڕینی عه‌وام هه‌میشه ڕوانینێكی ڕووكه‌ش و ته‌نكه، لێ وردبوونه‌وه‌ی زێده‌تری ده‌ه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تگه‌له هاوپه‌یوه‌ند و هاوبه‌شی له‌نێوان مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و هه‌تا چه‌ندان جۆری دیكه‌ی بێ گیانه‌كانیشدا هه‌یه. مەبەست لە پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "باگۆت" شتانێك به ته‌نها سیمایه‌ك بێ له ئێمه‌دا هه‌بێ وه‌ك تاقه‌نه‌یی بوون له گه‌ردوندا كه ئێمه چۆن ده‌زانین مرۆڤین؟"بۆ جیاكاری له نێوان مرۆڤ و، نا-مرۆڤ؛ چۆنیه‌تی ئه‌م زانینه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شمه‌ك، له‌گه‌ڵ بێ گیان و گیانداره‌كانی دیكه‌دا "ڤینگنشتاین" له "Philosophical Investigations"ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر شێر بیتوانیبایه قسه بكات ئێمه لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتن" شێر وه‌ك سامپڵێكی گشتی ئاژه‌ڵ .
.
نه‌ك له تاك ووشه ده‌ربڕین به‌ڵكو وه‌ك ئاخافتن و دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و ڕسته "سێنتێنسس" بارگۆڕانی "ئیكۆ-سیسته‌م" و ژینگه‌یی و زنجیره‌ی جینات و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی توخمی باڵنده جیاوازه‌كان "توتی – به‌به‌غا- پاررۆت"ێك ده‌توانێ ئه‌و وشانه‌ی وه‌ری گرتووه ده‌ربڕینه‌كان ده‌رببڕێ و بیڵێته‌وه كه ده‌رئه‌نجامی بیرلێكردنه‌وه نین، به پێچه‌وانه‌وه ده‌ربڕینی "سێنتێنسس" ڕسته‌گه‌لێكی جودان ده‌رئه‌نجامی ئایدیه‌كی بیرلێكراوه‌ی چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی جیایه كۆتا قوناغی ده‌بێته ڕسته‌یه‌كی ده‌ربڕێنراو. كۆتا قۆناغی بیركردنه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه ئه‌و په‌یڤه ده‌توانێ ببێته‌وه كه‌ره‌سته و ده‌ستپێكی بیرلێكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه .
.
هێشتا ده‌ربڕین وه‌ك ڕسته، ئاخافتن. سیمایه‌كی تاقانه‌یی مرۆڤ نیه، چونكه زیره‌كی ده‌ستكرد و ڕۆبۆتێكی وه‌ك "سۆفیا"، كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی "سعودیه" له فیگه‌ر و پێكهاته‌دا ئاخافتن و ده‌ربڕینه‌كانی له‌به‌رگیراوه‌ی مرۆڤێكی بێ كه‌م و كوڕییه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێك به پێی ئه‌وه‌ی بیزانێت ده‌داته‌وه. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا لێی ده‌پرسرێت " ڕه‌گه‌زی تۆ نێره یان مێ" و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت " نازانم من ڕۆبۆتم" گه‌ر به دروستی سیمایه‌كی جیاكراوه ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن ده‌زانین مرۆڤین ڕه‌نگه نه‌توانرێ، حوكمێكی دروستی پڕاو پڕ به باڵای بوونیدا بكه‌ین چونكه گه‌لێك له به‌ره‌و پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌مرۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرڤیان بۆ شمه‌ك و كاڵاكان گواستووه‌ته‌وه .
.
گریمانه‌یه‌كی دیكه؛ گه‌ر مرۆڤ به ته‌نها له دونیایه‌كدا بێ به ته‌نها هه‌ر خۆیی بێت، ئایا ده‌زانێت مرۆڤه؟ یان به‌به‌راود له‌ناو شمه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا سیمایه‌كی جیاكراوه‌مان پێدراوه و ده‌زانین مرۆڤین؟ له‌و باره‌دا، پێدراو و درككردنه‌كانمان خودی بیركردنه‌وه نیه و تێڕامان و ڕوانینه‌كانی ئێمه بۆ ده‌وروبه‌ر ئه‌و زانینه‌مان پێده‌دات. به‌ڵكو له گیاندار و بێ گیانه‌كانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه ئه‌و زانینه دێته ناو ئێمه و د‌رك ده‌كه‌ین جیاكارییه‌ك گه‌ر هه‌بێت له ئێمه و ئه‌واندا وایكردووه "من – ئێمه" مرۆڤ بین و ئه‌وانی دیكه نه‌بن. یاخود پێكهاته جه‌سته‌ییه‌كان و گۆڕانی فیسۆلۆژی و، هه‌ست و، به‌رهه‌سته‌كانمانن تاقانه‌مان ده‌كات. پرسیارێكی ئاماده و وه‌ڵامێكی كراوه و ڕامانێكی ووردتری ده‌وێ به‌و پێەیی پانتایی و بۆشایی نێوان مرۆڤ و،ئه‌وانی دیكه وه‌ك "كاڵا – ئاژه‌ڵ- شمه‌ك" هێنده لێكنزیك بووه‌ته‌وه به ئاسته‌م خۆمانمان بۆ جیابكرێته‌وه و، تاقانه‌یی بوون تۆزی لێ نیشتووه و بووه به ژێر چینی بواره‌كانی دیكه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا مرۆڤین ناشزانین چۆن .