لە كفری بەهۆی بایكۆتی كارمەند و پزیشكانەوە هێرشكرایە سەر نەخۆشخانەیەك

  2020-06-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەسوكاری ئەو منداڵەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شارۆچكەی كفری گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لە كاتی تێكچوونی تەندروستی دایكی منداڵەكە بەشێك لە ئامێرەكانی نەخۆشخانەی كفریان تێكشكاند.

ژمارەیەك لە كەس و كەسوكاری ئەو منداڵە نۆ ساڵەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شارۆچكەی كفری، لەكاتی بایكۆتی پزیشكاندا گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ بەهۆی نەبوونی پزیشكەوە بەشێك لە ئامێرەكانی نەخۆشخانەی خالید گەرمیانییان خراپ كرد.

ئەو هێرشەی كەسوكاری نەخۆشەكە بۆ سەر بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكە بووە و ژمارەیەك ئامێری پزیشكییان تێكشكاندووە دواتر رۆشتوون، هێزە ئەمنیەكانیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا، منداڵێكی تەمەن ۹ ساڵان بەناوی محەمەد نەوزاد، گیانی لەدەستدا، باوكی بە ڕۆژنیوزی وت، كە منداڵەكەیان بردووتە نەخۆشخانە و لەبەرنەبوونی پزیشك بەهۆی بایكۆتەوە، دۆخی منداڵەكەی كەوتووەتە مەترسییەوە و ئەوەی كردە هۆكار بۆ گیان لەدەستدانی منداڵەكەی.



ڕیکلام