عێراق.. لەسەر پێشێلی قەدەغەی هاتووچۆ خەڵک ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە

  2021-02-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.

خالید موحەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان و هەر کەسێک پابەند نەبێت ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پێشێلکارییەکانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، جەختیشیکردەوە حاڵەتەکان کەمن و لە ئێستادا هاوڵاتی هۆشیارە بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، چونکە دەزانێت لەبەرژەوەندی ئەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان لە نێوان هاوڵاتیاندا جیاوازە، بەگوێرەی لێدوانی پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، بنەماکانی پابەندبوون بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکانەوە، کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی.

ڕوونیشیکردەوە، بۆ زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکردووە، بۆ ڕشاندن و پاکژکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی دووبارە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق، حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی نوێی گرتە بەر و لە کاتەکانی شەودا بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی ڕاگەیاند،



ڕیکلام