لە سۆران دەست بەسەر سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

  2021-02-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی سێ كیلۆ ماددەی هۆشەری لە جۆری شیشە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهیشتنی ماددەهۆشبەرەكان رایگەیاند: دوێنێ دووشەممە لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران لەناو شارۆچكەی ( سۆران ) توانرا دەستبگیرێت بەسەر  بڕی سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە). 

بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی راگەیاندووەسێ تۆمەتباریشیان بەوهۆیەوە دەشتگیر كردووە بە ناوەكانی "بەناوەكانی ( ع، ب ، أ ) كە خەڵكی ئێرانە و ( ڕ ، م ، ح ) و ( ڕ ، س ، ع ) خەڵكی هەرێمی كوردستانن، تۆمەتبارەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دراونەتە دادگا". 

دوینێ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تۆمەتباری بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند كە یەكیان خەڵكی سوریابوو و دوو كەسەكەی دیكەش عێراقی بوون. 


ڕیکلام