وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣٠٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢١١٠ کەسی دیکە کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا هاتووەتە سەر لە ٩١.٩%ی کۆی تووشبوان، لە کاتێکدا مانگێک لەمەوبەر ئەو ڕێژەیە لەسەر ووی ٩٨% بووە.
لەوەتەی پەتای کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٨٠ هەزار و ٢٨٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٢٥ هەزار و ٤٤٧ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئیستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٣٣٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.