وه‌رگێڕانى له عه‌ره‌بییه‌وه: بابان حه‌مه
ئه‌م چیرۆكه راسته‌قینه‌یه له سكۆتله‌ندا روویداوه، چیرۆكه‌كه له جوتیارێكى هه‌ژاری بێ ده‌ره‌تانه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ناوى (فلیمێنج)، كه به‌ده‌ست نه‌بوونى و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنێت.. ئه‌و ناڕازی و ناشوكور نییه، به‌ڵام بیر له چاره‌نووسی كوڕه تاقانه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه .
خۆی ده‌توانێت ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تى و تاڵاوی نه‌بوونى بچێژێت و به‌رگه‌شی بگرێت، به‌ڵام ئه‌ى كوڕه‌كه‌ى؟
كوڕه‌كه‌ى بچووك بوو، ژیانیشیان قورس. ژیان یارییه‌كى هه‌روا ئاسان نه‌بوو بۆیان، چۆن له ژیانێكدا ده‌ژین كه باوه‌ڕی به هیچ شتێك نییه جگه له هێزی مادده! كه ئه‌وان نه‌یان بوو .
فلیمێنج رۆژێكیان به كێڵگه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕا، له‌ناكاو ده‌نگى سه‌گه‌كه‌ى رایچڵهكان! .. به به‌رده‌وامى و بێپچڕان ده‌وه‌ڕی، فلیمێنج به په‌له به‌ره‌و ده‌نگى وهڕهى سه‌گه‌كه‌ى چوو، بینی منداڵێك له‌نێو چاڵێكى گه‌وره‌ى لیته‌دا خه‌ریكه به ته‌واوه‌تى نوقم بێت، منداڵه‌كه‌ى له گه‌وره‌ترین ترس و ناخۆشی و تۆقیندا بینی، به‌چه‌شنێك هاواری ده‌كرد و به‌ترسه‌وه ده‌یقیژان، كه پێشتر فلیمێنج ئه‌و قیژه‌و ترس و گریانه‌ى به‌و تێكه‌ڵییه نه‌بینیبوو .
فلیمێنج بیری له‌هیچ نه‌كرده‌وه له‌وه نه‌بێت به جله‌كانییه‌وه خۆی بخاته نێو چاڵه لیتهكهوهو منداڵه‌كه پهلكێشبكات.. به‌ڵێ فلیمێنج كوڕه‌كه‌ى ده‌رهێناو ژیانى ڕزگاركرد .
رۆژی داهاتوو پیاوێك په‌یدابوو، دوو پاسه‌وانى له‌گه‌ڵ بوو.. به دووئهسپ و عه‌ره‌بانه‌ى كهشخهوه له‌پێش كێڵگەكەی وه‌ستان و ئیزنى هاتنهژوورهویان وه‌رگرت، دیاربوو پیاوێكى خانه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، فلیمێنج سه‌ری سوڕما ئه‌و پیاوه خانه‌دان و ده‌ڵه‌مه‌نده رووی كردۆته ماڵه پهڕپووتهكهى.. به‌ڵام زوو بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م پیاوه باوكى ئه‌و منداڵه‌یه كه دوێنێ ژیانى ڕزگار كرد .
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه پێی ووت: ئه‌گه‌ر به درێژایی ژیانم سوپاست بكه‌م هێشتا چاكه‌ى تۆ ناده‌مه‌وه، من قه‌رزاری تۆم به رزگاركردنى ژیانى منداڵه‌كه‌م، ئێستاش كه هاتووم بۆ ئه‌وه‌یه پێت بڵێم كه چی ئه‌خوازیت له سامان و پاره لێم بخوازه! چونكه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم تۆ بهدهستخاڵییهوه جێبهێڵم !
فلیمێنج دێته وه‌ڵام: به‌ڕێزم، من هیچ شتێكم ئه‌نجامنه‌داوه ئه‌وه نه‌بێت كه ویژدانی خۆمم ئاسووده كردووه، هه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ش بوایه له‌جیاتى من هه‌مان كرده‌وه‌ى ئه‌نجامده‌دا كه من ئه‌نجاممدا، كوڕه‌كه‌شت وه‌ك كوڕه‌كه‌ى من وایه، ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى تۆ به‌سه‌ری هات ره‌نگه منداڵه‌كه‌ى منیش به‌سه‌ری بهاتایه و ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كارم ئه‌كرد كه كردم .
پیاوه خانه‌دانه‌كه هاته وه‌ڵام: باشه وه‌ك چۆن ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ت وه‌ك كوڕه‌كه‌ى من وایه، كه‌واته منیش كوڕه‌كه‌ت ده‌به‌م له‌گه‌ڵ خۆم و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى خۆمدا با بخوێنن و تێچوونى خوێندنه‌كه‌ى ئه‌خه‌مه سه‌ر خۆم تا ده‌بێته كه‌سێكى خوێنده‌وارو زانستخواز .
فلیمێنج باوه‌ڕى نه‌ده‌كرد، له‌خۆشیا شاگه‌شكه بوو، وه‌ختبوو بفڕێ! له دواجاردا كوڕه‌كه‌ى له خوێندنگه‌ى خانه‌دانه‌كان ده‌خوێنێت؟! به‌و راستییه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد و وهیدهزانى خه‌ونه !
به‌ڵێ.. له دواجاردگا فلیمێنجى بچكۆله له خوێندنگەی (سانت ماری- بۆ زانستى پزیشكى) خوێندی، ئه‌م كوڕه بچكۆلانه‌یه نه‌ك بوو به خوێنده‌وار، به‌ڵگو بوو بهزانایهكى هه‌ره‌گه‌وره.. به‌ڵێ ئه‌و كوڕه بوو به (ئه‌لیكسانده‌ر فلیمێنج 1881-1955) كه بهداهێنهرى (په‌نسلین) داده‌نرێت، كه ساڵی (1929) وه‌ك یه‌كه‌م دژه به‌كتریایه‌ك كه مرۆڤایه‌تى ناسیبێتى، كه به‌شێكى هه‌ره‌زۆری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه بهكترییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بلیمه‌تى و فه‌زڵی ئه‌م زانایه .
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو ساڵی 1945 فلیمێنج خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
ئه‌م چیرۆكه راسته‌قینه سه‌رنجڕاكێشه به‌وه كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو كاتێك كوڕی خانه‌دانه‌كه (كوڕه‌كه‌ى له سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆكه راسته‌قینه‌یه‌وه كه‌وتبووه نێو چاڵه لیتهكهوه) دووچاری هه‌وكردنى سییه‌كانى ده‌بێت، تاكه چاره‌سه‌رێكیش كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌كات ده‌رزی (پەنسلین)ە .. به‌م پێیه‌ش كوڕی ناو چاڵه لیتاوه‌كه دووجار ژیانى رزگار ده‌كرێت، جارێكیان فلیمێنجى باوك و جارێكى دیكه‌و له سه‌رده‌مێكى دیكه‌دا فلیمێنجى كوڕ !
به‌ڵێ! ئه‌م چیرۆكه لێوانلێوه له چیرۆكى سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ر، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ڕێكه‌وته هه‌ر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كه بكه‌ن !
كوڕی پیاوه خانه‌دانه‌كه كه له چاڵێكى پڕ له لیته‌دا باوكی فلیمێنج رزگاری كرد‌و له سه‌روه‌خت و مێژوویه‌كى دیكه‌شدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه فلیمێنجى كوڕ به‌هۆی ده‌رزی په‌نسلینه‌وه ڕزگاری كرد، بوو به پیاوێكى هه‌ره گه‌وره‌و به‌ناوبانگ.. به‌ڵێ كوڕی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌بێته مرۆڤێكى مێژوویی، ئه‌ویش (وینستۆن چه‌رچڵ) 1874-1965، كه به گه‌وره‌ترین سه‌رۆكوه‌زیرانى مێژوویی به‌ریتانیا داده‌نرێت، ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ى له رۆژگاری جه‌نگى جیهانیی دووه‌مدا (1939-1945) دژی هیتله‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو هاوپه‌یمانانیش له‌و جه‌نگه‌دا كه بریتیبوون له (ئینگلته‌را، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران)، سهركهوتنهكهشیان به‌سه‌ر هیتله‌ر و نازیزمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وینستۆن چه‌رچڵ .
هێشتا رێكه‌وته سه‌یره‌كان ماون و له‌چیرۆكه‌كه‌دا ته‌واو نه‌بووه !
ساڵی 1953 وینستۆن چه‌رچڵ خه‌ڵاتى نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌ب دا وه‌رده‌گرێت و ساڵی 2002 نازناوى (گه‌وره‌ترین سه‌رۆكى مێژویی بریتانیا) ی پێ ده‌به‌خشرێت.
سه‌رچاوه: http://www.makadait.com/?fbclid=IwAR01bAPqxfOj4_wtz6lq8wLQbyFWKmujE8bMwBnLDKv0Y2ejEz_w1NgslrA