ئەمڕۆ موچەی نۆ وەزارەت و دەزگا دابەشدەکرێت

  2021-02-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی لیستی موچەی مانگی شوبات کەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیەندراوە ئەمڕۆ موچەی نۆ وەزارەت و شوێن دابەشدەکرێت.

بەپێی لیستەکە ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ڕەگەزنامە و وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان سیاسی دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچەکە جیاوازی هەیە و بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ موچەیە بەبێ لیبڕین و بۆ ڕەگەزنامە بەهەمان شێوە بێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

هەروەها بەپێی لێستەکە دەبێت لە سێ رۆژدا دابەشکردنی موچە کۆتایی پێبێت و لێبڕینی گشتیش بۆ فەرمانبەران سەدا 21 و بۆ پلە تایبەتەکان سەدا 50 دەبێت.



ڕیکلام