کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن درێژکردوە

  2021-02-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جاریکی دیکە وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی بۆ سەرەتای مانگی ئایار درێژکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیش بۆ 17 ی نیسانی داهاتوو درێژکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت،بەڵام هێشتا گومان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە هەیە.

هەروەها کۆمسیۆنی هەڵبژاردن چەند جارێک وادەی هاوپەیمانیکردن و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکانی بە کۆمسیۆن درێژکردۆتەوە.

پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی 6 ی حوزەیران هەڵبژاردنەکە بکرێت،بەڵام دواتر وادەکە گۆڕادرا بۆ 10 ی ئۆکتۆبەر.

بەپێی ڕای شارەزایان چەند  رێگریەک هەیە لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەوانیش خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پڕکردنەوەی دادگای فیدراڵی کە ئێستا بەهۆی مردنی دوو ئەندامی و خانەنشینبوونی یەکێکیان دیکەیانەوە کارەکانی وەستاوە و ناتوانیت ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندبکات.



ڕیکلام