سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەحمەد سافی بریکاری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، سافی تووشی کۆرۆنا بووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە کە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، هەردوو ناوەندی پیرۆزی حوسەینیە و عەباسییە پشتڕاستی کردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکینینی پێویست، دەرکەوتوو ئەحمەد سافی بریکاری سیستانی تووشی کۆرۆنا بووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەحمەد سافی تەندروستی جێگیرە و داواشی لە عێراقییەکان کردووە پابەندی ڕێنماییەکان بن و هیوای تەندروستی باشی بۆ هەموان خواست.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە ٣ هەفتەیە تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ڕۆژانەش لە زیادبووندایە.