بەتۆمەتی دروستکردنی دراوی ساختە هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور سێ کەسیان دەستگیرکرد کە کەسێکیان، بڕی 5600 دۆلاری ساختەی لەناو بازاڕدا ساغکردووەتەوە و مامەڵەی پێوەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان، له به‌رواری (17/2/2021) دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئاگاداركراین كه ماتۆڕیكی فرۆشتووه به‌كه‌سێك، دواتر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه پاره‌ی ساخته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانمان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق به فه‌رمانی دادوه‌ری ڵێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور، به پێی مادده‌ی (281 له ی.س) توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارە هه‌ستاوه به كۆپیكردنی پاره‌ی جۆری (100$) سه‌د دۆلاری كه بڕه‌كه‌ی (5600) پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د دۆلار بووه، واته (56 گه‌ڵا)، دواتر مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كردووه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌تووە كه ئەو تۆمەتبارە پاره‌كه‌ی لای كه‌سێكی تر كۆپیكردووه، بۆیه هێزه‌كانی ئاسایشی شارەزوور، تۆمه‌تباری سێیه‌میش ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور راشیگەیاندووە، هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ش، م، ف) و (پ، ك، ح) و (پ، ب، ع) په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه لەگەڵیان به‌رده‌وامه.