وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەنگۆی رادەستکردنەوەی کەسێک بە تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی (عومەر بارتان)، خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا".
دەشڵێت، "ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە" .
پێشتر میدیاکانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)
بڵاویانکردبووەوە کە، "عومه‌ر بارتان (ته‌مه‌ن 48) ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی تاتوانی سه‌ربه شاری به‌دلیسی
باكوری كوردستانه، به‌هۆی كاره سیاسییه‌كانییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌وڵه‌تی
توركه‌وه ده‌ستگیركرابوو و 12 ساڵ له زیندان مابووه‌وه و دوای زیندانهكهش دۆسیه‌یه‌كی
دیكه‌ش له‌سه‌ری ده‌كرێته‌وه و ده‌وڵه‌ت فشاری ده‌خاته‌سه‌ر، بۆیه له حوزه‌یرانی
ساڵی 2019 به ناچاری ڕووی له باشوری كوردستان كردووه".
ئاماژەیان بەوەشکردبوو، "دوای مانگێك مانه‌وه له
باشور، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ئاشكرایان كردووه، له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه هیچ
زانیارییه‌كی لێی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، هیچ زانیارییه‌كیش به خانه‌واده‌كه‌ی نه‌دراوه،
به‌ڵام 28ی مانگی رابردوو ده‌وڵه‌تی توركیا به خانه‌واده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه
عومه‌ر له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له سنور ده‌ستگیركراوه، هه‌روه‌ها ڕۆژی 22ی ئه‌م
مانگه عومه‌ر له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، له شاری شرناخی باكوری كوردستان،
ته‌له‌فۆنی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی كردووه و باسی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی
كردووه".
هەر بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، عومه‌ر بارتان به‌خانه‌واده‌كه‌ی
راگه‌یاندوه، "قبوڵی نه‌كردووه سیخوڕیی بۆ ئاسایش بكات، بۆیه 28ی مانگی
رابردوو به ده‌ستی كهلهبچهكراویی و به چاوی به‌ستراو براوهتهسهر سنوری
باكوری كوردستان و له سنوری ئیبراهیم خه‌لیل، به‌ده‌ست و چاوی به‌ستراوەوە دهرسنور
كراوه، هه‌رچه‌ند به فه‌رمی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌كراوه، به‌ڵكو فڕێدراوه‌ته
سنوری باكوری كوردستان، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه ده‌ستگیركراوه و دوای لێپرسینه‌وه
براوه‌ته دادگا و له‌وێش بۆ زیندانی شرنا‌خ".