لایەنە كوردیەكان ناتوانن هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق بكەن

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند لایەنە كوردیەكان ناتوانن لەبەر ناكۆكیەكانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانێتی دروست بكەن، دەشڵێت ئەوانەی بیرۆكەی دابینكردنی موچە بۆ پارێزگاكان تەبەنی دەكەن بەبێ پشتیوانی وڵاتێكی دراوسێ ناتوانن جێبەجێی بكەن.

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، رایگەیاند: حیزبەكانی شیعە و سوونە لەبنەڕەتدا دژی قەزیەی كوردن بەڵام (پارتی)یان كردۆتە ڕووكەشەكەی لەبەرئەوە ئێمە پەیوەندی خۆمان چاكدەكەینەوە لەگەڵ بەغدا و بەرگری لە مەسەلە نەتەوەییەكانی خۆمان دەكەین. 

ناوبراو وتیشی: بڕیار بوو وەفدێك بەسەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێم كەحیزبەكان هەمووی لەوێ كۆببنەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا نەكراوە و جەنابی سەرۆكی هەرێمیش هەر كۆڵی نەداوە و دەیەوێت كوردەكان كۆبكاتەوە و وەفدێك دروست بكاتەوە بۆ بەغدا. 

ئەو وتیشی: هەندێك كەس لە لایەنە كوردیەكان لەگەڵ بەغدا جووت دەبن بۆ زەوتكردنی مافی كورد مەسەلەی لامەركەزی باسدەكرێت یان هەندێك دەڵێن بائێمە هەروەكو پارێزگاكان لەگەڵ عێراقدا بین لەسەر فیدڕاڵیەتی خۆمان باز بدەین.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەبارەت بەپێكهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی"بۆ لایەنە كوردەكان بەپێشبینی من ناتوانن هاوپەیمانی لەگەڵ یەكتر بكەن لەبەر ناكۆكیەكانیان، شیعەكانیش هەروەكو كوردن، لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردن و دژایەتی ڕیفراندۆم و موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان یەك هەڵوێستن بەڵام ئەوانیش هەریەكە دەیەوێت گەورەترین پارچەی (كێك) كە هی خۆی بێت بۆیە ناتوانن هاوپەیمانی بكەن". 

ئەو باسی لە اكریگگەری كۆچكردوو مامجەلال كرد كە توانیویەتی یەك لیستی دروست بكات و دەشڵێت پێشتر 77 كورسی كورد هەبوو بەڵام ئێٍتا كە ئەو نەماوە ولەیەكترازان دروست بووە بە هەموو لایەنە كوردیەكان توانیویانە 55 بۆ 56 كورسی بەرنەوە "ئەمەش وایكردووە چیتر كورد ئەو حسابەی جارانی بۆ نەكرێت". 
میرانی وتیشی جارێ ئەو بڕیارەماننەداوە لەگلەَ لیستی زۆرینەی شیعە یان سونە هاوپەیمانی بكەین "چونكە بەڕاستی ئێستا لەوهەوڵ و تەقەلایەدایەن بۆ یەك لیستی كوردی بێ ئومێد نەبووین باشتروایە زۆرینەیەكی كورد زۆرینەیەكی شیعە زۆرینەیەكی سونە ببنە هاوپەیمانییەك كەمن بێ ئومێد نیم بەڵام زۆریش ئومێدم نییە چونكە هەریەك مەبەستی خۆی هەیە، هەریەك چاوی لەپارچە (كێك) كەیەتی".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بەوە دەكات كە پارتی و گۆڕان و یەكێتی و توركمان و ئاشوری، مەسیحی هاوبەشی یەكین لەپەرلەمان و حكومەتی هەرێم  بەڵام دەشڵێت "من پێش بینی ناكەم پاش ئەم لەیەكتر دابڕینە ئەو ڕەغبەتە بەو توندییە هەبێت". 

ئەو دەشڵێت: ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێ ببێت موچەمان ناوێت لەبەغدا، چونكە ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێكرا واتە ئێمە قەوارەیەكی سەربەخۆمان هەبێت و داهاتی خۆمان بۆ خۆمان دەبێت، ئازاد دەبین، دەتوانیین ببینە كۆنفیدڕاڵییەك لەعێراق ئەوسا دەتوانیین پێكەوە بژین و موحتاجی بودجەی ئەوانیش نابین.
فازڵ میرانی لەبارەی هەستیاری حزبەكەی بەوەی كە ڕاستەوخۆ عێراق موچە بدات بە پارێزگاكان وتی"ئێمە ئێستاش هەستیار دەبیین تاپێمان بكرێت بەرهەڵستی ئەو بیرۆكە دەبین چونكە دابڕانی پارێزگایەك لەپێناوی موچەدا لەفیدڕاڵیەتەوە لەهەرێمەوە بۆ لای بەغدا ئەمە خۆی مەترسیەكی گەورەیە و ئێمە بەرهەڵستكاری ئەوە دەبیین، بەبۆچوونی من لەئێمە زیاتر ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی كورد میللەتی ئێمە دژی ئەوە ڕادەوەستێت". 
ئەو پێشیوایە "ئەوانەی ئەم ئاڵایەیان هەڵگرتووە یان ئەم بیرۆكەیان تەبەنی كردووە بیری خۆیان نییە، بەبێ پشتیوانی یەكێك لە دراوسێكانی ئێمە ناتوانن ئەمە ببەنەسەر". 


ڕیکلام