جەعفەر شێخ مستەفا داوای لێبووردن لە خانەوادە و بنەماڵەی قادری حاجی عەلی دەکات

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر گرژییەکانی نێوان خۆی و قادری حاجی عەلی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت کێشەکە پەیوەندی بە بیروڕای جیاوازی حزبی هەبووە.

جەعفەر شێخ مستەفا لە نوسینێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە ئەو گرژییەی کە لە کۆتاییەکان لەنێوانیادا درووست بوو، زیاتر لەسەر ئاستی بیروڕای جیاوازی حزبی بوون نەوەک ئەوەی کە لەمیدیاکان و لێرەو لەوێ باس دەکران و زیاتر تێکەڵ بە کێشەی کەسایەتی دەکرا بێگوومان ئەوەش دەستێکی تێکدەرانەی لە دواوە بوو، وەک خۆم بەهەموو شێوەیەک کێشەکان لەسەر ئاستی تاکە کەسی ڕەت دەکەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە داوای لێبوردن دەکەم لە هەر گرژیی و هەڵە و لێک تێنەگەیشتنێک کەڕووی دابێت و پەیوندی بەمنەوە هەبووبێ، چونکە زۆر جار وا ڕوودەدات کە ناتەوێ ڕووبدات بێگومان ئەوەش قابیلی قسە لەسەرکردن و ڕۆحی لێبووردەیی هەیە.

بەپێی ئەوەی لەرابردوودا بڵاوکرایەوە لە شەوی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق جەعفەر شێخ مستەفا پەیوەندی بە قادری حاجی عەلیەوە دەکات کە ئەوکات سەرپەرشتیاری هەڵمەتی هەڵبژاردنی گۆڕان بوو و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبوو،دوای بە دوای ئەوەش هێرشکرایە سەر گردی زەرگەتەی گۆڕان و روداوەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.


ڕیکلام