پەروەردەی هەرێم ماوەی داشکاندنی ڕێژەی 10٪ی کرێی خوێندنی لە خوێندنگا ناحکومیەکان درێژکردەوە

  2020-06-17  | 
هەولێر
خوێندنگایەک لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەرکردنی بڕیارێکی نوێ، ماوەی داشکاندنی رێژەی 10 ٪ی کرێی خوێندنی لە خوێندنگا و پەیمانگا ناحکومییەکان لە ٢٨ی٥ی ٢٠٢٠ بۆ ٣٠ی٧ی٢٠٢٠ درێژکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەندێک لە خوێندنگا و پەیمانگاکان ئەو بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و پاش سکاڵای هاوڵاتیان و بەدواداچوون چەندین سەرپێچی لەو بوارەدا دەستنیشانکراون، بۆیە وەزارەتی پەروەردە سزای ماددی ئەو خوێندنگا و پەیمانگایانە دەدات و مافی وەرگرتنی خوێندکار-یان بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو لێدەسێنێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم بڕیارە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ وەک شەخسی داشکاندنیان بۆکراوە.

هەر بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، داشکاندنەکە لەسەر کۆی گشتی کرێی خوێندنە نەک خوێندنی وەرزی دووەم، هەروەها کرێی خواردن و گواستنەوە بۆ مانگی ٣ و ٤ و ٥ نابێت وەربگیرێت.



ڕیکلام