دادگای فەڕەنسا سزای 3 ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر سەرۆکی پێشووی وڵاتدا

  2021-03-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فەڕەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، لەگەڵ راگرتنی جێبەجێکردنی دوو ساڵی سزاکە و تەنها یەک ساڵیان کارا دەبێت.

دادگای فەڕەنسا سارکۆزی تاوانبار کرد بەوەی کە بەڵێنی هاوکاریکردنی داوە لە دادوەرێکی پێشووی وڵاتەکەی بە دابینکردنی کارێک لە مۆنکۆی فەرەنسا، لە بەرامبەردا زانیاری نهێنی بۆ ئاشکرا بکات، سەبارەت بە ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر سارکۆزی دەکرێت، کە لە ڕێگەی دابینکردنی هێڵێکی تەلەفۆنی تایبەتەوە بە ناوێکی دیکەوە پێی ڕاگەیاندراوە.

سارۆکۆزی ئەو تاوانانەی رەتکردەوە کە ئاراستەی کراون و ڕایگەیاند، لە لایەن داواکاری گشتییەوە کراوەتە ئامانج و زیادەرەوی کراوە لە بەکارهێنانی هۆکارەکان بۆ ئەوەی دەستوەردان بکەن لە کاروبارەکانی.

سارکۆزی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بووە، تەنها هەفتەیەکی لەبەردەمدایە بۆ داواکردنی پێداچوونەوە بە حکومەکەی دادگادا.

لە مێژووی کۆماری پێنجەمی فەرەنسا، سارکۆزی دووەم سەرۆکە لە لایەن دادگای وڵاتەکەیەوە تاوانبار دەکرد، لە دوای جاک شیراکی سەرۆکی کۆچکردووی فەڕەنسا.



ڕیکلام