فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوری باتیفا بۆردومان دەکەن

  2021-03-03  | 
 مێهڤان مەجید
لە کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی بانک و کەشان و کەلهاشابانێ لەسنوری قەزای باتیفا سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکەن.

حەسەن ئیبراهیم هاوڵاتیەکی دانیشتووی باتیفایە و بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند فڕۆکە جەنگیەکان سێ جار گوندەکانیان بۆردومان کردوە و تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.

ئەو هاوڵاتیە وتیشی جگە لە بۆردومانکردن فڕۆکەکەکانی چاودێری تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی ناوچەکدا دەسوڕێنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چوار رۆژە فڕۆکەکانی تورکیا تۆپباران و بۆردومانی گوندەکانی سنوری باتیفایان نەکردوە و پێش ئەو کاتە بەردوام بۆردومان هەبووە.



ڕیکلام