توێژینەوەیەک مەترسی سێ جار خواردنی گۆشت لە هەفتەیەکدا دەردەخات

  2021-03-03  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توێژینەوەیەکی نوی دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام کۆشتی سور و سپی دەخۆن، زیاتر ئەگەری ئەوەیان لێدەکرێت تووشی نەخۆشییە درێژەخایەنەکان ببن.

توێژینەوەکە کە لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانییەوە ئەنجام دراوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانە یڕۆژانە ٧٠ گرام گۆشی ئاسایی یان دروستکراو دەخۆن، بە ڕێژەی ١٥% زیاتر ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، لە ٣٠% زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن ، ٣١% زیاتر تووشی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان دەبن.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە هەفتانە ٣ جار زیاتر گۆشت دەخۆن، زیاتر ئەگەری تووشبوانیان بە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول و قەڵەوی.

توێژینەوەکە ئاماژەی کردووە هەمان ئەو مەترسیانەی کە باس کراون بەسەر گۆشتی سپیشدا جێبەجێ دەبێت، توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی بەریتانی ئەنجامدراوە و ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بووە.

لە کۆتایی تویژینەوەکەدا زانکۆی ئۆکسفۆرد جەختیکردووەتەوە، سەرباری ئەو توێژینەوەیە، بەڵام هێشتا توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندی نێوان خواردنی کۆشت و تووشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان.

 



ڕیکلام