تەندروستی دهۆك: تەنها 72 تووشبووی كۆرۆنا لە لە دهۆك ماونەتەوە

  2020-06-11  | 
دهۆک
مازن شنگالی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی تەندروستی دهۆك رایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تووشبوانی كۆرۆنا لە شارەكە رەوشی تەندروستیان خراپ نیە و سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە و ئێستا 72 تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.

هەمزە رەزیكی، وتەبێژی تەندروستی دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە پارێزگای دهۆك تا ئێستا 108 حاڵەتی نوێ تۆماركراون و لە نێویاندا 72 حاڵەت ماونەتەوە لە نەخۆشخانە.

ئەو وتیشی: دوێنێ رەوشی یەكێك لە تووشبووەكان باش نەبوو، بەڵام ئێٍستا باشترە، لە پارێزگاكەدا سێ نەخۆشخانەمان تەرخانكردووە بۆ روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، لە بارەی كەرەنتینكراوەكان ئێمە زۆر لە پارێزگاكانی تر زیاترمان هەیە كە 1307 كەسمان هەیە كەرەنتین كراون كە ئەوانەش لەو كەسانەن كە بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووەكان هەبووە.

وتەبێژی تەندروستی دهۆك وتیشی: بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هەركەسێك لە وڵاتانی دیكەوە گەڕابێتەوە هەرێم بەو مەرجەی هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بوو بن هیچ پارەیەكیان لێوەرنەگیراوە، بەڵام ئەو خەڵكانەی لەناو هێزە ئەمنیەكانی عێراقن بۆ ماوەی 48 كاتژمێر پشكنینیان بۆ دەكرێت و تێچوی مانەوەیان لە كەرەنتیندا لێوەردەگیرێتەوە.

هەمزە وتیشی: دهۆكیش وەك هەموو شارەكانی دیكەی عێراق لەژێر مەترسیدایە، ئەو ژمارانەی چەند رۆژی رابردووش ئەوەی سەلماند كە شارەكە پارێزراو نیە.


ڕیکلام