نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند رۆژێکە تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک خاوی ئەمریکی بە 64 دۆلار و 42 سەنت فرۆشراوە.
نرخی نەوت چەند مانگێکە بەردەوام ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات و شارەزیان پێشبینی دەکەن هەتا سەرو 70 دۆلار بەرز ببێتەوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری بەشێکی وڵاتان دەبێت بەتایبەت عێراق و هەرێمی کوردستان، چونکە ئابوریەکیان و زۆرینەی داهاتەکانیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.
لەماوەی ساڵی ڕابردوو کاتێک بەهۆی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی قەیرانێکی دارایی سەخت ڕووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی سێ موچەی کۆتایی ساڵ قەرزی لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکە کرد و حکومەتی هەرێمیش لەماوەی ئەو ساڵەدا تەنها چەند موچەیەکی بە لێىڕینەوە دابەشکرد.