بەهۆی کۆرۆناوە پارێزگایەکی ئێران بە تەواوی داخرا

  2021-03-06  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بڵابوونەوەی زۆری پەتای کۆرۆناوە، دەسەڵاتداران بە تەواوی پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای وڵاتەکەیان داخستووە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە پارێزگای خوزستان زۆر خراپە و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو و زۆر خێرا لە تەشەنەکردندایە.

ئەو بڕیارەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە کاتێکدایە، لە ماوەی ٢٥ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٢ تووشبووی کۆرۆنا گیایان لەدەستداوە ٨٢١٢ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوونم.

لە لایەکی ترەوە سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، کۆرۆنا گۆڕاو لە وڵاتی بەریتانیا ئاشکرا کرا، لە ئێستادا لە ناوخۆیی ئێرانیشدا تەشەنەی کردووە.

وەزیری تەندروستی ئێران هۆشداری ئەوەشی دا، ئەگەر ڕێوشوێن و پابەندبوون و ڕێنماییە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکرێت، چاوەڕواندەکرێت شەپۆلی دیکە کۆرۆنا لە ئێراندا بڵاوببێتەوە و زۆر فراوانتر و مەترسیدار تر دەبێت لە شەپۆلەکانی پێشووی کۆرۆنا.



ڕیکلام