كەجەكە: یەكێتی و پارتی لە رووی ئەخلاقی و سیاسیەوە بەرپرسیارن لە هێرشەكەی توركیا

  2020-06-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەجەكە لەبارەی هێرشەكانی توركیا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رەخنەی لە پارتی و یەكێتی گرتووە، دەڵێت لەڕووی سیاسیی و ئەخلاقییەوە ئەو دوو حزبە بەرپرسیارن.

كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە بەیاننامەكەدا دەڵێت: ئەم هێرشەی توركیا، هێرشی قڕكردنی كوردە، لەبەرئەوەش هەر هێزێكی سیاسی، لایەن و كەسایەتی كە ئەم هێرشانەیان قبوڵ كردووە، هاوكار بوون و چاوپۆشییان كردووە، هاوكاری قڕكردنن. 

كەجەكە ئەوەشی راگەیاندووە لە رووی ئاسمانیەوە ئەو شوێنانەی كە هێرشیان كراوەتە سەر، هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا و دەوڵەتی عێراق لێی بەرپرسن، بێهەڵوێستی لەبەرامبەر هێرشەكە پیشانی دەدات كە عێراق هێرشەكەی قبوڵ كردووە.

پارتی و یەكێتی لەو هێرشانە بەرپرسیارن، ڕاستە فەرمانی گۆڕەپانی ئاسمانی لە كۆنتڕۆڵی هێزەكانی عێراق و هاوپەیماناندایە. بەڵام ئەم هێرشانە لەسەر گۆڕەپانی ئاسمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت

هەروەها كەجەكە رەخنەی لە حكومەتی عێراق گرتووە بەهۆی ئەوەی لەسەر بۆردومانی شەنگال نەهاتووەتەدەنگ و دەشڵێت "پارتی و یەكێتی لەو هێرشانە بەرپرسیارن، ڕاستە فەرمانی گۆڕەپانی ئاسمانی لە كۆنتڕۆڵی هێزەكانی عێراق و هاوپەیماناندایە. بەڵام ئەم هێرشانە لەسەر گۆڕەپانی ئاسمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بە بەكارهێنانی ئاسمانی كوردستان ئەنجام دەدرێن. بۆیە لەڕووی سیاسیی و ئەخلاقییەوە بەرپرسیاری ئەوانە، كە لەبەرانبەر هێرشەكان بووەستنەوە".
 
ئەمە لە دوای ئەوە دێت كە توركیا هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی بە ناوی هێرشی (چنگی هەڵۆ) دەست پێكردووە و دوێنێش هێزێكی كۆماندۆی پیادەی رەوانەی خاكی هەرێمی كوردستان كرد. 


ڕیکلام