رەهیڵ فەرەیدوون: ئامارەكانی كۆرۆنا سێ هێندە زیاد دەبن

  2021-03-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریكاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئامارەكانی كۆرۆنا لەناوەڕاستی مانگی سێ بەدواوە بەتەواوەتی زیاد دەبێت و دووهێندە و سێ هێندە زیاتریش دەبێت، لەبارەی ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆزیش دەڵێت جارێكە كاتی بڕیاردان ماویەتی.

رەهێڵ فەرەیدوون، لە دیدارێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند: بەشی زۆری ئێستای توشبووانی كۆرۆنا لەجۆرە گۆڕاوەكەیە، ئەگەر كۆنەكەشی بێت و شەپۆلێكی دیكە بێت ئێمە پێشبینیمان دەكرد كەئەمە وردە وردە زیاد بكات بەتایبەتی لەمانگی سێ و زیاتر لەناوەڕاستی سێ بەدواوە بەتەواوەتی زیادبوونەكە بەرچاودەبێت و دووهێندە و سێ هێندە زیاتریش دەبێت.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وت"هۆكاری سەرەكی زیادبوونی ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا پێشتریش ووتومانە كەبەڕاستی هاتوچۆیەكی بەربڵاوی بێ سانسۆر لەنێوان شارەكانی دیكەی عێراق هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ تەئكید كردنەوەی ئەم قسەی منیش ئەوەیە كەئێستا دەبینرێت هەتا ڕۆژی یەكشەممە لەشاری هەڵەبجە هیچ كەیسێك نەبووە، لەگەرمیان چەند كەیسێكی زۆر كەممان هەبووە".

دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بریكاری وەزارەتی تەندروستی روونیكردەوە، لەئێستادا جەختكردنەوەیەكی تەواو لەوە دەكەین كەبەهیچ شێوازێك نابێت بهێڵدرێت هاتووچوی گەشتیاری لەنێوان ئێمە و شارەكانی دیكەی عێراق هەبێت. 

ئەو وتیشی: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەو پێشنیارانەی كەپێشتر كردوومانە بەتایبەتی ڕێگرتنی تەواوەتی لەهاتووچۆی هاوڵاتیان لەنێوان شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستاندا شارەكانی هەرێم نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە هەندێك شار تائێستا سفرە لە ڕێژەی تووشبوون.

رەهێل وتیشی، حاڵەتەكان ئەوەندە ئاڵۆز نیین لەدوو هەفتە بەدواوە چاكدەبنەوە، بۆیە ئەگەر ئێمە ژینگەكەمان بەم حاڵەتەی ئێستا تەوق بدەین دەتوانیین مامەڵە لەناو شارەكاندا ڕانەگرین. 

لەبارەی ئاهەنگ و مەراسیمەكانی نەورۆز ئاماژەی بەوەكرد "ئەگەری هەیە ئەمساڵ ببێت و ئەگەری هەیە نەبێت وەك بۆچونی خۆم ئاوا بێت دەتوانیین بیكەین بەڵام زیاتربێت بەڕاستی ئەوكاتە نەخێر مەترسیدار دەبێت و ناتوانیین بەردەوام بین لەسەری مەرج نییە ئەم هەفتەیە ئەو بڕیارە بدرێت لەوانەیە لەدوای هەفتەیەكی تریش كۆبوونەوەیەك بكرێت و بڕیاری كۆتایی بدرێت چونكە ڕۆژانە بارودۆخەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت. "


ڕیکلام