عێراق پلەی 5 هەمینی گرتووە لەناو وڵاتانی عەرەبی لە بوونی یەدەگی زێڕ

  2021-03-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لیستی مانگی ئازاری خۆی بۆ ئەو وڵاتانە بڵاوکردەوە لە خاوەنی زۆرترین ڕێژەیەکی یەدەکی زێڕن لە جیهاندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لوتکەی لیستەکەدایە لەسەر ئاستی جیهان و سعودیەش لوتکەی وڵاتانی عەرەبی گرتووە، لە بوونی زۆرترین ڕێژەی یەدەگی زێڕ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەک بانکی ناوەندیی سعودیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەمی گرتووە و خاوەنی ٣٢٣ تۆن و لە پەلی ١٨دایە لەسەر ئاستی جیهان.

لە دوای سعودیە لوبنان دێت کە خاوەنی ٢٨٦.٨ تۆنە و سێهەم وڵات جەزائیر دیت کە خاوەنی ١٧٣ تۆنە و بە پلەی چوارەم لیبیا دێت خاوەنی ١١٦.٦ تۆنە.

عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لە سەرئاستی وڵاتانی عەرەبی و خاوەنی ٩٦.٤ تۆنە و لەسەر ئاستی جیهانیش ٣٨ هەمینە، میسر لە پلەی شەشەمدایە و خاوەنی ٨٠.٢ تۆنە، دوای ئەویش کوەیت دێت بە پلەی حەوتەم و خاوەنی ٧٩ تۆنە، ئیمارات ٥٧.٦ تۆن و قەتەر ٥٦.٧ تۆن و ئوردن ٤٣.٥ تۆن.

لەسەر ئاستی جیهان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت، کە خاوەنی ٨١٣٣ .٥ تۆنە و پاشان ئەڵمانی بە پلەی دووەم دێت خاوەنی ٣٣٦٢ تۆنە و ئیتالیا پلەی سێهەمە و خاوەنی ٢٤٥١ تۆنە و فەڕەنسا ٢٤٣٦ تۆنە و روسیا لە چلەی پێنجەمدایە و خاوەنی ٢٢٩٥ تۆنە.



ڕیکلام