نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

  2021-03-12  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەگەرچی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت تاڕادەیەکی زۆر دابەزی.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ هەینی ١٢ی٣ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 65 دۆلار و 83 سەنت فرۆشراوە.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 69 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ٨ی٣ی٢٠٢١، بۆ ماوەیەکی کاتی، نرخی نەوت بۆ سەرو 70 دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەڵام دواتر نرخی نەوت دابەزی .

لە چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی باش بەرزبووەوە، بەوتەی شارەزایانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە.



ڕیکلام