سلێمانی.. لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بریندار بوون

  2021-03-12  | 
فۆتۆ : چۆمان عەبدولڕەحمان
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک بازگەی کەڵەوانان لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە ٧ کەس بریندار بوون.

قادر فەقێ رەسوڵ  لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی پیرەمەگرون بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، لەلا یەن سەنتەری کۆنترۆڵی هاتوچۆوە ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕوداوێکی هاتووچۆ

 لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی پیرەمەگرون ئاماژەی بەوەشکرد ڕوداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە  لەسەر سایدی سلێمانی دوکان،  بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەوان گەیشتووە لە روداوەکەدا ٧ کەس بریندار بوون، قوربانییەکان لە نەخۆشخانەن، بە فریاکەوتنی سەرەتایی گوێزراونەتەوە، بەلام نازانن دۆخی تەندروستیان چۆنە.

ڕوداوەکە خەتای ئۆتۆمبێلێکیان بووە و روداوەکەی خستووەتەوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و رەوانەی پۆلیس دەکرێت، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

لە دوای نیوەڕۆژی ئەمڕۆوە باران بارین دەستی پێکردووە و، بەهۆیەشەوە ئاستی بینی لەسەر شەقامەکانی دەرەوە کەمبووەتەوە.

زۆربەی هۆکارەکانی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خراپی ڕێگاو بانەکان.  



ڕیکلام