تورکیا و میسر لەسەر ئاستی هەواڵگری و دەرەوە پەیوەندییەکانیان دەستپێکردووەتەوە

  2021-03-12  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی دیپلۆماتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ میسر دەستیپێکردووەتەوە و قاهیرە و ئەنکەرە هیچ مەرجێکی پێشوەختەیان نییە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

ئاژانسی هەواڵی ئەندۆڵی تورکیا لە زاری چاوش ئۆغلۆوە بڵاویکردەوە "ئاسان نییە بەشێوەیەک مامەڵە بکرێت وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، دوای ئەوەی پەیوەندییەکان لە ساڵی ٢٠١٣وە پچڕاوە، ئەو ماوەیە دوور ودرێژە، گفتوگۆ لە چوارچێوەی ستراتیژیەتێکی دیاریکراو و نەخشە ڕێگەیەکدا بەڕێوە دەچێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و هەواڵگری لە نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووەتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ سعودیە، ئۆغلۆ وتی "هیچ هۆکارێک نییە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سعودیە، ئەگەر سعودیە ڕێوشوێنی ئەرێنی بگرێتە بەر، ئەوا هەمان هەنگاو دەنیین، هەمان سیاسەتیش لەگەڵ ئیماراتدا جێبەجێ دەکەین".



ڕیکلام