بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا وەزیری تەندروستی ئوردن دەستی لەکار کێشایەوە

  2021-03-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دوای روداوی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکی ئوردن، کە نەخۆشانی کۆرۆنای تیا چارەسەر دەکرێت، نەزیر عبیدات وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە دەستلەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد.

روسیا تودەی لە زاری سەرچاوەیەکی ئوردنەوە بڵاویکردەوە، دەستلەکار کێشانەوەکە لەسەر فەرمانێکی شاهانەی وڵاتەکە بووە.

ئاژانسی هەواڵی (عەموون)ی ئوردنی لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە لە نەخۆشخانەی (سەڵت)ی ئوردن ٨ نەخۆش لە تووشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات بەشیر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن داوای لە دەزگای داواکاری گشتی وڵاتەکەی کردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە بکاتەوە، پێویستە هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسن لە روداوە بەرپرسارێتی ئەو کارەساتە لە ئەستۆ بگرن و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.



ڕیکلام