عێراق 800 ملیۆن دیناری ئاوارەکان بۆ پرۆژە لە سلێمانی خەرج دەکات

  2021-03-14  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشەا لە پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سوپاسی ئیدارەی شاری سلێمانی و دانیشتوانەکەی دەکەن بۆ ئەو کرانەوە و پێکەوە ژیانەی کە هەیانە لەگەڵ ئاوارەکان و پارێزگاری سلێمانیش ڕایگەیاند، بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار لە کۆمەکی ئاوارەکان ماوەتەوە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی خزمەت بە ئاوارەکان لە دەرەوەی کەمپەکان دەکات، خەرج دەکرێت.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیان بۆ یەکێک لە کامپی ئاوارەکان لە سلێمانی، بۆیان دەرکەوتووە خواستێکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان بەشێوەیەکی خۆویستانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان کردووە، بە مەبەستی دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ گێرانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ شوێنە بنەڕەتییەکانی خۆیان کە لێوەی ئاوارە بوون، بە تایبەت پلانی حکومەتیشی بەو ئاراستەیەیە کە کاری چڕوپڕ بکرێت لەسەر گێرانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، بە تایبەت ئەوانەیان کە خواستی گەڕانەوەیان هەیە.

لە لایەکی ترەوە هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بۆیەکەمجارە وەفدیکی باڵای حکومەتی عێراق لە بواری خزمەتکردن بە ئاوارەکان لەو ئاستەدا بێتە شاری سلێمانی، روونیشیکردەوە گەیشتووەنە ئەنجامێکی باش بۆ دانانی پلانێکی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە ئاوارەکان و هاندانیان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

وەزیری کۆچ وکۆچبەران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی و هاریکاری و هەماهەنگی پارێزگاری سلێمانی لەو دۆسیەکەدا، جەختیشیکردەوە لە شاری سلێمانی ئەوەی هەست پێکردووە، کە کلتور و ڕۆشبیرییەکی بەرز هەیە بۆ هاریکاری بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەی ئاوارەکان و ئەوەشی بە چاوی خۆی بینیووە و هەستی پێکردووە.

زۆر خۆشحاڵ بووە لە کە لە شاری سلێمانی وەک دۆسییەکی مرۆیی سەیری دۆسیە ئاوارەکان دەکرێت نەک وەک دۆسییەکی سیاسی، ئەوەش کە نوێیە لەو لایەنەوە بوونی گفتوگۆیەکی هاوبەشە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەش بەرجەستەی ئەوە دەکات کە چۆن هانی ئەو ئاوارانە بدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خۆویستانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوپاسی گەلی کوردستانی کرد، کە ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی عێراقی لەخۆ گرتووە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە بێ جیاوازی، ئەوەی وەک حکومەتی فیدراڵی کە زۆر دڵخۆشن پێی ئەو هەماهەنگییە بەرزەیە کە لە نێوان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری سەلاحەدیندا هەیە، ئەوان وەک حکومەت زۆر سوپاسی ئەو هەوڵ و هەمانگییە دەکەن، لە ڕاستیدا ئەوان چاوەڕوانی هەمان هەڵوێست لە تەواوی پاریزگاکانی دیکەش دەکەن، چونکە ئەو ئاوارانە میوانن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێرا ق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ بنیاتنانی هەر پرۆژەیەک بۆ ئاوارەکان و تەواوی توانایان لە بوارەدا دەخەنە گەڕ.



ڕیکلام