ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  2021-03-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاردراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن.

سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە ئاژانسی فارسی ڕاگەیاندوە لە رۆژی 14 ی ئازارەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت بڕیارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانەی ئێرانە لە توشبوونیان بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە ژمارەی توشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و هەندێک رۆژ زیاتر لە پێنج هەزار توشبوو تۆماردەکرێت،بەرپرسانی تەندروستیش دەڵێن زۆرینەی توشبووەکان لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە.



ڕیکلام