پەرلەمانی کوردستان داوای لە عێراق کرد قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بکاتەوە

  2021-03-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەتی فیدراڵی عیراق، قەرەبووی قوربانیانی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری بکاتەوە، کە لە لایەن ڕژێمی پێشووی بەعسەوە بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر.

لە بەیاننامەیەکدا پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، برینی هەڵەبجە لە ویژدانی گەلی کوردستاندا ساڕێژ نابێت، کە بە لاپەڕەیەکی ڕەش دادەنرێت لە مێژووی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، تاوانێکیش بە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی نەک تەنها بەرامبەر بە گەلی کوردستان، چونکە هاوشێوەی تاوانەکانی هیرۆشیمان و ناکازاکییە.

داواشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، ئەو تاوانە وەک تاوانی کۆمەڵکوژ بناسێن، بۆ ئەوەی جارێکی تر تاوانی وا بەرامبەر بە گەلی کوردستان دووبارە نەبێتەوە.

پەرلەمانی کوردستان لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵی و مادەی ١٣٢ ی دەستوری عێراقی جێبەجێ بکات،ب ۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە.

هەروەها ئەرکی پەرلەمانی عێراقە بڕیارێکی تایبەت دەربکات بە جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان، بۆ ئەوەی کەسوکاری و قوربانیانی تاوانەکە قەرەبووبکرێنەوە لەرووی مادی و مەعنەوییەوە.



ڕیکلام