ئاسایشی سلێمانی: بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر 10کەس دەستگیرکران

  2021-03-17  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، ژنێک و نۆ کەسی تر لەلایەن ئاسایشەوە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوە ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵیەکان، کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا لەماوەی مانگێکدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان، لەلایەن هێزەکانمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (١٠) کەس دەستگیرکراون.  

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و دانیشتوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن تەنها کەسێکیان نەبێت ، کە ژنەو لەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتوی پارێزگای سەلاحەدینە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٣٠) لە یاسای ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان  ڕاگیراون .



ڕیکلام