نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنی دابەزی و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 60 سەنت فرۆشرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 64 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە بەردەوامبوو لەبەرزبونەوە و هەتا ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا گەیشتە 70 دۆلار،بەڵام دواتر نرخەکە دابەزی و رۆژانە بەرز و نزم دەکات و جێگیر نییە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.