پاش حەوت ساڵ لە وەرگێڕانی کتێبێکی (ئۆلگا توکارتشۆک) لەلایەن داوەرانی نۆبڵەوە ستایشکرا

  2021-03-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کتێبەکە ناوی (جاکوب)ە

لە ئینگلیزیەوە: یسری محمد

دوای حەوت ساڵ لە وەرگێڕان "کتێبی جاکوب" لە لایەن دادوەرانی خەڵاتی نۆبڵەوە ستایشکرا  کە براوەی خەڵاتی پایەداری پۆڵەندی "نیک"ە، کتێبەکە لە مانگی فێبریوەری ساڵی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە .

ئۆڵگا توکارتشۆک لە 29 جێنیوەری ساڵی 1962 لە دایک بووە، نوسەرێکی پۆڵەندییە، چالاکوان و ڕووناکبیرە، لە وڵاتەکەی بە یەکێک لە نوسەرە سەرکەوتوو هاودەم بەناوبانگەکان ناوزەند دەکرێت. ئەو لەساڵی 2018. خەڵاتی نێودەوڵەتی"مان  بوکەری" بردۆتەوە بۆ ڕۆمانێکی بە ناوی " گەشتەکان" کە لایەن وەرگێڕەکەیەوە کە ناوی  (جێنیفەر کڕۆف)ە لەساڵی 2019 وەرگێڕدراوە و لە ساڵی 2018 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بەدەستهێناوە .

ئۆڵگا  بەوە ناسراوە کە زۆربەی بەرهەمەکانی ئاوازێکی ئەفسانەییان تێدایە، ئەو کە وەکو دەرونناسیش لە زانکۆس "Warsaw" وانەی گوتووەتەوە و کۆمەڵێک هۆنراوەی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ چەند ڕۆمانێکدا .

"کتێبی جاکوب"ی ئۆڵگا توکارشۆک براوەی خەڵاتی نۆبڵە کە حەوت ساڵی خایاندووە تاکو لە زمانی ڕەسەنی خۆیەوە کە پۆڵەندییە بۆ زمانی ئینگلیزی وەربگێردرێت، جاکوب بووەتە هۆی ڕەخنە و هەرەشەی کوشتن بۆ نوسەرەکەی .

کتێبەکە، لەمانگی نۆڤەمبەر بڵاودەکرێتەوە لە بەریتانیا، یەکەم ڕۆمانی نوسەر ئۆڵگایە کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە،  لەوکاتەوەی کە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی 2018ی بردەوە بەهۆی ئەوەی داوەران ڕۆمانەکەیان ناوبردووە بەوەی کە"چیڕۆکێکی پێشبینیکرا و جیهانیە ئاماژە بە تێپەڕاندنی تەواوی سنوورەکان دەکات وەک نەریتە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان .

ئۆڵگا توکارتشۆک دەڵێت" من زۆر کەسێکی سادەم، پێموایە کە پۆڵەندا بەتوانا دەبێت لەوەی کە باسی ناوچەکە ڕەشەکانی مێژووی وڵاتەکەمان بکات .

کتێبەکە قەبارەی زیاتر لە 1,100پەرە دەبێت، کتێبی جاکوب باسی چیڕۆکی "فڕانک جاکوب" دەکات، کەسێکی گفتوگۆخوازی پۆڵەندی -جولەکەیە، پێشەوایەکی ئاینی جولەکە و سۆفی بووە، ئەو کەسە بوو کە بزوتنەوەی "فڕانکێست سێکت" ی دامەزراند لە سەدەی هەژدەدا، وە هەروەها  دەجەنگا لە پێناو ماف و ئازادی جولەکەکان لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا، فڕانک هانی شوێنکەوتووەکانی دەدا تا سنورە ڕەوشتیەکان تێپەڕێنن، فڕانکییەکان لە کۆمەڵگا جولەکەیەکاندا  دەچەوسێنرانەوە بە هۆی بیروباوەرەکانیان، کە بریتین  لە ئازادیبوون لە کاتی بۆنەی گاڵتە و ڕابواردن (orgiastic) ، فڕانک ڕابەری شوێنکەوتووەکانی دەکرد بە ئاوهەڵکێشان و پیرۆزکردنی منداڵەکانیان لەلایەن کەنیسەی کاسۆلیکی ڕۆمانیەوە. بەڵام بەهۆی بەردەوامبوونی لە ڕەفتارکردنی وەکو پێشەوای ئەوان،  کەنیسەکە خستیانە زیندانەوە بەهۆی کوفرەوە بۆ زیاتر لە دەساڵ، لەبەر ئەوە کاتێک کە دەرکەوتەوە، ببووه کەسێکی  مەسیحی .

وەشانخانەکەی ئۆڵگا توکارتشۆک کە ناوی (Fitzcarrald Editions) دەڵێت: کتێبەکە باس لە چیڕۆکی فڕانک دەکات "لە تێروانینی  پشتگیریکەرەکانی و ئەوانەشی کە نەفرەتیان لێی کردووە"، باسێکی ئاڵۆزی پیاوێکی ناکۆکیکەر و وروژێنەر دەکات کە ژیانی خۆی بەسەر بردووە لە  تێکۆشان دژ بە ستەم و باوەڕ .

ڕۆمانەکە وەکو باشترین بەرهەمی ئۆڵگا توکارتشۆک باسکراوە لە لایەن ئەکادیمیە  سویدیێکانەوە کە هەموو ساڵێک بۆ خەڵاتی نۆبڵ دەپاڵێورێت .

ڕۆمانەکە بە ناوی کتێبی جاکوب بڵاوکرایەوە لەساڵی 2014، وە هەروەها براوەی خەڵاتی پایەداری ئەدەبی "نیک" بووە وە یەکێک بووە لە کتێبە پڕفرۆشەکان. بەڵام  ئەو تورە بوو لە پارتە ساسی و نشتیمان پەروەرەکان لەوەی کە دەڵێت پۆڵەندا " چەندین کاری ترسناکی داگیرکاری ئەنجامداوە لە مێژووی خۆیدا"  ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە نوسەر ئۆڵگا  جنێوی پێی بدرێت تەنانەت هەڕەشەی مردنیشی لێبکریت،  لەگەڵ پەخشەرەکەی بۆیە پاسەوانی تایبەتی گرت تا بۆ ماوەیەک بپارێزرێت .

ئەو لە ساڵی 2018 بەڕۆژنامەی گاردیەنی وت" من کەسێکی سادەم، پێم وایە کە ئێمە بەتواناین لەوەی  باسی ناوچە ڕەشەکانی وڵاتەکەمان بکەین ".

ئەم هەفتەیە، ئۆڵگا توکارتشۆک وتی کە " زۆر دڵخۆشە بەوەی کە لە کۆتاییدا، دوای چەندین مەترسی و چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی کتێبەکە بە زمانی ئینگلیزی بەردەست دەبێت .

بۆ ئەوانەی کە بە زمانێک دەنوسن پێی دەڵێن" زمانێکی کەمینە"  کاتێک کە بەرهەمەکەت بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە وەکو ئەوە وایە  نێردرابێتە بۆ شاییەکانی ئاسمان. گەر بۆ یەک جاریش  ئەمە ڕووبدات،  بەرهەمەکە کرداریانە لە هەموو  شوێنێک و بۆ هەر کەسێک بەردەست دەبێت. ئەو وتی "هیوادارم لە ئەنجامدا بەرهەمە ڕاستەقینە و ناوخۆیەکەم  ببێتە چیڕۆکێکی جیهانی دەربارەی تێپەربوونی تەواوی سنوورەکان و گیانی یاخیگەری کە هەمیشە  لە ناخی  مرۆڤایەتیدا دەسوتێت .

وەرگێڕەکەی کە ناوی جێنیفەر کڕۆفە گوتی: کتێبەکە لە لایەن کەسانێکی زۆرەوە بە باشترین بەرهەمی ئۆڵگا دانراوە و منیش هەمان بۆچوونم هەیه .

سەرەتا لە ساڵی 2014  کە تەماشای کتێبەکەی کرد، دەڵێت پێی وابوو کە ئەمە" پڕۆسەیەکی درێژخایەنی وەرگێڕانە" ئۆڵگا کەسێکی  زۆر هۆشیارە دەربارەی ئەو لایەنە هەستیارانەی جیهان کە باسی دەکرد، هەمیشە بە ئاگایە  لەو بابەتانەی کە خواردن و جلوبەرگ و بابەتەکانی دیکەی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە. ئەو دەڵێت" من حەزدەکەم ئەو شتانە بزانم وەک چۆن هەر یەکێکی نێو کاراکتەرە گرنگەکانی ڕۆمانەکە دەناسم،  ئەوانەی کە بۆم دەرکەوت چیڕۆکەکانیان زۆر کاریگەر و بەسوودن ".

کتێبی (جاکوب) بۆ مانگی فێبریوەری ساڵی داهاتوو بە زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا بڵاو دەکرێتەوە .

سەرچاوە: گاردیەن



ڕیکلام