ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا: ڤاکسینی ئاسترازینکا سەلامەت و بێ مەترسییە

  2021-03-18  | 
جیهانیی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی دەرمانیی ئەوروپا رایگەیاند، ڤاکسینی ئاسترازینکا سەلامەت و بێ مەترسییە.

دوابەدوای لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جۆری ئاسترازینکا (AstraZeneca )، ئاژانسی دەرمانیی ئەوروپا رایگەیاند، ڤاکسینەکە سەلامەتە و هیچ مەترسییەکی نییە.

ئاژانسی دەرمانیی ئەروپا راشیگەیاندووە، سەرەڕای ئەو ئەنجامە، بەردەوام دەبن لە بەدواچوون و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڤاکسینی ئاسترازینکا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر چەندین وڵاتی ئەوروپا بەکارهێنان و کوتانی ئەو جۆرە ڤاکسینەیان راگرتبوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی٣ی٢٠٢١، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی (WHO) داوایکرد، ڤاکسینەکە بەکاربهێنن.




ڕیکلام