نرخی نەوت چەند رۆژێکە بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنی پێنج دۆلار دابەزیووە.
بەپێی داتاکانی بۆرسە جیهانیەکان ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 25 سەنت فرۆشراوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 59 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی نرخی نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 60 سەنت و نەوتی ئەمریکیش بە 64 دۆلار و 25 سەنت بوو.
ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکات.
لە چەند رۆژی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.