ئەگەرچی چەند رۆژێک بوو نرخی نەوت بەردەوام دادەبەزی، بەڵام ئەمڕۆ تاڕادەیەک بەرزبووەوە.
بەپێی داتاکانی بۆرسە جیهانیەکان ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی٣ی٢٠٢١، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و ٥٣ سەنت فرۆشراوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦١ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی نرخی نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٢٥ سەنت و نەوتی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو.
ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت ناجێگیرە و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکات.
لە چەند رۆژی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.