وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: شاندی هەرێم لە چەند رۆژی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغدا

  2021-03-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند لەم چەند رۆژە شاندەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

سەمیر هەورامی بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندوە ئەو دەقەی لەگەڵ شیعەکان لەسەری رێکەوتوون دوو پێشنیاز لە خۆ دەگرێت، هەرێم ئامادەیە بۆ یەکێکیان جێبەجێبکات.

وتەبێژی سەرۆکی شاندی هەرێم ڕاشیگەیاندوە هەرێم ئامادەیە یان ئەو دەقەی لە حکومەتەوە هاتووە و خراوەتە ناو بودجەوە یان ئەو دەقەی لەگەڵ لایەنە شیعەکان رێکەوتنی لەسەرکراوە جێبەجێبکات.

وتیشی لەم چەند رۆژەدا شاندەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا بۆ دانوستان و کۆبونەوە لەسەر پێشنیازەکان و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان گەیشتنە رێکەوتن بەوەی هەرێم رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت دەربهێنێت و بەهای 250 هەزار بەرمیل بە نرخی سۆمۆ ڕادەستی بەغدا بکات لەگەڵ نیوەی داهاتە فیدراڵیەکان،لەبەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم لە موچە و بودجەی پارێزگاکان و بودجەی وەربەهێنان بنێرێت.

دواتر رێکەوتنەکە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەندکرا و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرا بۆ دەنگدان،بەڵام لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان گۆڕی و بەوەش ڕێکەوتنەکە کێشەی بۆ دروستبوو و دانیشتنی پەرلەمان لەسەر بودجە بۆ 27 ی ئازار دوخرا.


ڕیکلام