زانکۆی جۆنز هۆپکنزی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان روو لە بەرزبوونەوە کردووە و لە ئێستادا ژمارەی تووشبوان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن و کۆی ئەو کەسانەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زانکۆ ئەمریکییەکە کۆی ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢٤ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٨٤١ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار و ٣٨٠ کەس.
بە گوێرەی لیستەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٢٩ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار و ٣٧٨ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٥٤٣ هەزار و ٧٩٣ هەزار کەس.
دوای ئەویش وڵاتی بەرازیل دێت بە پلەی دووەم، ژمارەی تووشبوان ١٢ ملیۆن و ١٣٠ هەازر و ١٩ کەس، گیانلەدەستدان ٢٩٨ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پلەی سێهەمدا مەکسیک دێت کۆی تووشبوان گەیشتووە ٢ ملیۆن و ٢٠٣ هەزار و ٤١ کەس، کۆی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ١٩٩ هەزار و ٤٨ کەس.
لە پلەی چوارەم هیندستان دێت، کۆی تووشبوان ١١ ملیۆن و ٦٨٦ هەزار و ٧٩٦ کەس، کۆی گیانلەدەستدان١٦٠ هەازر و ١٦٦ کەس.
لە پلەی پێنجەم بەریتانیا دێت، کۆی تووشبوان ٤ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ١٩ کەس، کۆی گیانلەدەستدان ١٢٦ هەازر و ٥٣٢ کەس.
لە پلەی شەشەمدا وڵاتی ئیتالیا دێت، کۆی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٤١٩ و ٦١٦ کەس، کۆی تووشبوان ١٠٥ هەزار و ٨٧٩ کەس.
لە پلەی حەوتەمدا روسیا دیت، کۆی تووشبوان ٤ ملیۆن و ٤٢٤ هەزار و ٥٩٥ کەس، کۆی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٩٤ هەازر و ٢٣١ کەس.
لە پلەی هەشتەمدا فەڕەنسا هاتووە، کۆی تووشبوان ٤ ملیۆن و ٣٧٣ هەزار و ٦٠٧ کەس، کۆی گیانلەدەستدان ٩٣ هەزار و ٦٤ کەس.
لە پلەی نۆهەمدا ئەڵمانیا دیت، کۆی تووشبوان گەیشتووە ٢ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٢٣١ کەس، کۆی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٧٥ هەزارو ١١٦ کەس.
کۆتى پلە پلەی دەیەمە وڵاتی ئیسپانیایە، کۆی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٣٤ هەزار و ٣١٩ کەس، کۆی گیانلەدەستدان
گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٧٤٤ کەس.