عێراق کاردەکات لەسەر ئامادەکردنی بودجە بۆ چوار ساڵی داهاتوو

  2021-03-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی دانانی ستراتیژییەتی پرۆژە بودجەی فیدراڵی کرد بۆ ماوەیەکی ناوەندی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی ئالیەتی داڕشتنی ستراتیژیەتی بودجەی گشتی و ڕێگەکانی چاکسازی و گەشەپێدانی ئەو سیستمەی کە پشتی پێ دەبەسترێت بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیەتی بودجەکانی ساڵەکانی داهاتوو، بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ ئابوری عێراق و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابورییەکی هەمەلایەنە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی جەختیکردووەتەوە لەوەی، دەبێت لە ستراتیژیەتی بودجەکانی داهاتوودا لایەنی وەبەرهێنانی تیا کارا بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت داهاتە ناو نەوتییەکانی تیا زیاتر بکرێت.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی جەختیکردووەتەوە لە دانانی ئالیەتی گونجاو بۆ کۆمەککردن و بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت و پشتبەستن بە ئەنجامدانی ئەو پرۆژە ستراتیژییانەی کە کاریگەریی گەورەیان هەیە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕاپۆرتێک پێشکەشکراوە سەبارەت بە قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ئامادەکردنی بە خشتەیەک لە لایەن فەرمانگەی قەرزی گشتییەوە.

  



ڕیکلام