کێن ئەوانەی زۆرترین سود لە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن؟

  2021-03-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نویترین توێژینەوەی پزیشکی دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە زۆرترین سوود لە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەردەگرن، ئەو کەسانەن کە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە لە لایەن زانایانی زانکۆی (شیفیڵد)ی ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراوە، ساغیکردووەتەوە، ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا، بۆ ئەو کەسانە زیاتر کاریگەرە کە پێشتر تووشی ؟ڤایرۆسەکە بوون، بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە هیچ شێوەیەک تا ئێستا تووشی کۆرۆنا نەبوو.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون، ٧ هێندە زیاتر دژە تەن بەرهەم دەهێن دوای وەرگرتنی دۆزی یەکەمی ڤاکسینی فایزە، بە بەراورد بەو کەسانەی کە پێشتر تووشی کۆرۆنا نەبوون.

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە، کە ڕێژەی دژە تەند لە لەشی ئەو کەسانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون، ١٥ جار بەرزترە لە دژی کۆڕۆنا گۆڕاوەکانی بەرازیل و باشوری ئەفریقا.

(سوشان دی سیلڤا) ئەنجامدەری توێژینەوەکە لە زانکۆی شیفیڵد ڕایگەیاندووە، بوونی دژە تەندی بەرز لە لاشەی ئەو کەسانەی  کە پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە بەرگرییەکی بەهێزتر دروست دەکەن لە دژی ڤایرۆسەکان.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی کە پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە بوون، تا ئێستاش پێویستیان بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا هەیە، بۆ ئەوەی بەرگرییەکی بەهێزتریان بۆ دروست ببێت لە بەرامبەر کۆرۆنا کۆڕاوەکانی دیکە کە لە کۆرۆنای یەکەمەوە سەریانهەڵداوە.



ڕیکلام