پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا کە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردبوو

  2021-03-29  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو هەڵاتبوو .

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لێدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات ، بۆ بە دواداچوونی ڕووداوەکە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ڕوونیشکراوەتەوە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا .

لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح )لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



ڕیکلام