جۆبایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئونى سه‌رۆكى كۆریاى باكور یه‌كتر ببینن.
جۆن پیساكى، وته‌بێژى كۆشكى سپى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، جۆبایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له پلانیدا نیه، کیم جۆنگ ئونى سه‌رۆكى كۆریاى باكور ببینێت.
وتیشى، كار بۆ یه‌كتر بینینى جۆبایدن و کیم جۆنگ نه‌كراوه و ده‌نگۆى بینینى ئه‌و دوو سه‌رۆكه دووره له ڕاستیه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه، پێشتر كۆشكى سپى بڵاویكرده‌وه، ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى په‌یوه‌ندیه‌كى ستراتیجى نوێ له‌گه‌ڵ كۆریایى باكوور.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش کیم جۆنگ ئونى سه‌رۆكى كۆریاى باكور ڕایگه‌یاند، واشنتن دوژمنى سه‌ره‌كى پیۆنگیانه.