پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە کەمکرایەوە

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، ئەو کەمکردنەوەیە، هەموو سێکتەرەکانی دیکەی گرتووەتەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، دوای کەمکردنەوە و دابەزاندنی نەفەقات بەمەبەستی کەمکردنەوەی کورتھێنان، کۆی نەفەقات بۆ نزیکەی ۱۳٠ ترلێۆن دابەزیوە، ئەو دابەزاندنە زۆربەی سێکتەر و وەزارەتەکانی گرتۆتەوە، بێگومان بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە.

وتیشی، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ٩ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار کەمکراوەتەوە و، ئەو کەمکردنەوەیە، هەموو سێکتەرەکانی دیکەی گرتووەتەوە.


ڕیکلام